رۆژی شانۆیی جیهانی دیداری شانۆی كوردی له سوید
تاراوگە 11:26 AM - 2015-03-30.
له رۆژانی ٢٨ و ٢٩ ی مانگی ئازاری ٢٠١٥ له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌هاوكاری (ئا بی ئێف) له رۆژی شانۆی جیهانیدا دیداری شانۆی رێكخست.
ئه‌و دیداره شانۆیه كه دوو رۆژی خایاند به‌مشێوه‌یه بوو
كاتژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی ٢٨ ی ئازار ٢٠١٥ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و ژماره‌یه‌ك له‌ڕه‌وه‌ندی نیشته‌جێی شاری یۆتۆبۆری و ده‌وروبه‌ری، یه‌كه‌مین رۆژی دیداره‌كه به وتاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان- یۆتۆبۆری له‌لایه‌ن دڵشاد هه‌ستیاره‌وه خوێنرایه‌وه كه تێیدا باسی له كار‌و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كرد له وڵاتی سوید جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه‌هه‌میشه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان هه‌وڵیداوه‌و به‌رده‌وامیش هه‌وڵده‌دات خزمه‌تی كلتور‌و هونه‌رو وێژه‌ی كورد بكات، زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی میوانه‌به‌ڕێزه‌كان و به‌شداربووانی كرد.
وتاری شانۆكارانی كورد له شاری یۆتۆبۆری- سوید له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی شانۆكار عیزه‌ت ره‌ئوف خوێندرایه‌وه تێیدا به‌ناوی شانۆكارانی به‌شدارانی دیداری شانۆی كورد له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م شانۆكارانی جیهانی و به‌تایبه‌تی شانۆ كارانی كورد كرد.
له‌یه‌كه‌مین چالاكیدا له‌و دیداری شانۆی كوردیه‌دا له‌شاری یۆتۆبۆری شانۆیی (وورچ) نمایش كرا، كه له نووسینی ئه‌نتوان جیخۆف و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی شانۆكار ئومێد شێخ حسێن، هه‌ریه‌ك له به‌شداربووان به‌ناوه‌كانی (راز فه‌ره‌یدوون له ڕۆڵی په‌پۆڤا، شاكار كه‌مال ئه‌مین له رۆڵی سیمرنۆڤ، باكۆ حه‌سه‌ن جه‌لال له‌ڕۆڵی لۆكا، فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید له رۆڵی داشا، حسێن ئه‌نتۆنیۆ له رۆڵی سێڤیج) زۆر به جوانی توانیان ڕۆڵه‌كانیان به‌رجه‌سته‌بكه‌ن، ئه‌وی مایه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م له به‌شداربووان به‌ده‌ر له یه‌ك كه‌سیان هه‌ر هه‌موویان له وڵاتی سوید په‌روه‌رده‌بوون هیچ كات به زمانی سویدی نووسین و ئاخاوتنیان نه‌بووه به‌هه‌وڵی خۆیان و به هیمه‌تی ده‌رهێنه‌ر توانیان بۆ ماوه‌ی شه‌ست خوله‌ك له‌سه‌ر شانۆ نواندن بكه‌ن.
له كۆتایی شانۆیه‌كه‌دا بۆ هه‌ر یه‌ك له ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ره‌كان خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێشكه‌شكرا كه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆیان ئاماده‌كرابوو، شایانی وتنه خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا عه‌لی جۆڵاا به‌خشرایه به‌شداربوانی شانۆیه‌كه.
له‌ڕۆژی جیهانی شانۆداو له ٢٩ی ئازاری ٢٠١٥ و له‌كاتژمێر سێی پاشنیوه‌ڕۆ له‌دووهه‌مین دیداری شانۆی كورد له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید كه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان ئاماده‌كرابوو، شانۆیی مۆنۆدرامای (تارمایی ژنێك) پێشكه‌شكرا له نووسینی ابراهیم ئه‌لبه‌حرو ئاماده‌كردن و ده‌رهێنان و نواندنی هونه‌رمه‌ندی شانۆكاری دێرین خاتوو (فرمێسك مسته‌فا) بوو، له‌و شانۆیه‌دا كه‌ماوه‌كه‌ی ٣٦ خوله‌كبوو خاتوو فرمێسك زۆر به جوانی به‌رجه‌سته‌ی رۆڵی تارمایی ژنێكی كرد، خه‌ڵاتی رێزلێنانی تایبه‌ت به هونه‌رمه‌ندی شانۆكاری دێرینی كورد فرمێسك موسته‌فا كرا كه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان- یۆتۆبۆری- سویده‌وه پێی به‌خشرا.
PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23