riklam

خانمی یەكەمی عیراق دەبێتە سەرۆكی رێكخراوی ژنانی عەرەب

ژنان‌ 08:25 PM - 2015-03-29
ماوەی سەرۆكایەتیەكەش دوو ساڵ دەبێت

ماوەی سەرۆكایەتیەكەش دوو ساڵ دەبێت

لەپەراوێزی كۆبونەوەی كۆنگری باڵای عەرەب كە لە شەرم شێخ لەوڵاتی میسر بەڕێوەچوو، خاتوو روناك عەبدولواحید مستەفا خانمی یەكەمی عیراق سەرۆكی خولی ئێستای رێكخراوی ژنانی عەرەبی وەرگرت كە خاتوو مرفت تلاوی بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوەكە ئامادەبوو.

لەو دیدارەدا كە دوێنێ 2015/3/28 بەڕێوەچوو، بەرنامەی كاری رێكخراوەكە بۆ ساڵی 2015 و تەواوی چالاكی و بەرنامەكانی گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

لەلای خۆیەوە خاتوو تلاوی گرنگی ئەو رۆڵەی دوپاتكردەوە كە خانمانی یەكەم دەیبینن لە پشتیوانیكردنی رێخراوەكەو ئەو پەیامەی هەڵیگرتوە، خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا كە كۆماری عیراق سەرۆكایەتی رێكخراوەكە دەكات كە عیراق پەیامی هەستانەوەی رۆڵی ژنان بگرێتە ئەستۆو پێشیبخات بەوپێیەی عیراق چەندین دەستپێشخەری كردوە بۆ برەودان بە ژنان.

سەرۆكایەتی رێكخراوی ژنانی عەرەب لە یەكی ئازاری 2015وە درا بەعیراق و ماوەی سەرۆكایەتیەكەش دوو ساڵ بەدووساڵ لە نێوان وڵاتانی ئەندام دەبێت لەكۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket