riklam

سه‌رۆك كۆمار به‌ره‌و میسر به‌ڕێكه‌وت

عیراق 03:42 PM - 2015-03-27
مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك كۆمار به‌شداریكردنه‌ له‌كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی

مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك كۆمار به‌شداریكردنه‌ له‌كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی

كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ره‌و میسر به‌ڕێكه‌وت.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ خالید شوانی وته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: له‌ئێستادا ئاماده‌كاری ته‌واوكراوه‌ بۆ به‌ڕێكردنی د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ میسر.

 وتیشی: مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ میسر، به‌شداریكردنه‌ له‌كۆنگره‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.

 راشیگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌كۆنگره‌ی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، سه‌رۆك كۆمار وتاری خۆی پێشكه‌ش بكات و تێیدا باسی ره‌وشی ئه‌منی عیراق و شكست هێنانی رۆژ به‌رۆژی داعش بكات.

بڕیاره‌ له‌كاتی گه‌یشتنی سه‌رۆك كۆمار بۆ میسر له‌فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌ره‌م ئه‌لشێخ، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری عیراق و چه‌ندین به‌رپرسی حكومی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زریری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و سه‌فیری عیراق له‌میسر پێشوازی لێبكرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket