riklam

كۆسرەت رەسوڵ: تا دوا هەناسە ئامادەم بۆ پاراستنی یەكێتی

ی.ن.ک‌‌ 08:13 PM - 2015-03-26
وه‌فدێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌ردانیان كرد

وه‌فدێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌ردانیان كرد

ئەمڕۆ 2015/3/26 وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی- یان كردو چەندین پرسی گرنگیان تاووتوێكرد.

لەوبارەوە زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی لەلێدوانێكیدا PUKcc رایگەیاند: دوای ئەوەی لە كۆبونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی ناوەندی بەكۆی دەنگ بڕیاردرا وەفدێكی باڵای ئەنجومەن لە سكرتاریەت و نوێنەری كۆمسیۆنەكان سەردانی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بكەن بۆ گەیاندنی پەیامی ئەنجومەن، ئەمڕۆ سەردانی كۆسرەت رەسوڵ-مان كردو پەیامی ئەنجومەنمان پێگەیاند، سەرەتا سوپاس و پێزانین و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانمان لێكرد كە بەڕێزیان وەك جێگری سەرۆكی فەرماندەی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی هەرێم سەرپەرشتی شەڕەكانی كرد، باسمان لەوەكرد كە بەهیچ شێوەیەك هێزی پێشمەرگە لەناوچانەی كە بەخوێن ئازادكراون لە كەركوك و سەرجەم ناوچە دابڕێنەراوەكان نەكشێنەوە، لەڕێی كاك كۆسرەتیشەوە پیرۆزبایمان لەسەرجەم فەرماندەو ئەفسەرو پێشمەرگە قارەمانەكان كرد.

سەبارەت بەپەیامەكەی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی وتی: پێشتر دوو نوسراوی رەسمیمان بۆ بەڕێزیان ناردبوو، یەكێكیان تایبەت بوو بە لێدوانەكان، كاك كۆسرەت بڕیاریدا فەرمانێك دەربكات كە فرە لێدوانی و دژە لێدوانی لەناو حزبدا قەدەغە بكرێت، نوسراوەكەی تریشمان تایبەت بوو بەكۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ ئەو پرسانەی كە روبەڕووی دۆخی هەرێم و دۆخی یەكێتی بونەتەوە، كە چەند لیژنەیەك پێكهێنراوە ئەنجامەكەشی چوتەوە مەكتەبی سیاسی و لەوێشەوە نێردراوە بۆ جێگرانی سكرتێری گشتی.

زوبێر عوسمان راشیگەیاند: پێویستە مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆبونەوە بكەن و چەندان پرسی گرنگ و چارەنوسساز هەن تاووتوێی بكەن، لەوانە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و بودجەو دواكەوتنی موچەو بەرەكانی پێشەوەی جەنگ و پرسی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداو پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ سەرجەم حزبە كوردستانی و عیراقیەكان و پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان.

باسی لەوەشكرد: جەختمان لەسەر ئەوە كردەوە كە كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی سەركردایەتی بكرێت، كاك كۆسرەت وەك كەسی یەكەم لەدوای بەڕێز (مام جەلال) بەپێی پەیڕەو بەپپَی دواین كۆنگرەی یەكێتی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیە، هەروەها جێگری سەرۆكی هەرێمیشە وەكو كەسی یەكەمی یەكێتی لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە جێگری فەرماندەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە، ئەو رۆڵە بگیڕێت و بەرپرسە لەچارەسەركردنی كێشەكانی (ی.ن.ك)، هەمومان هاودەنگبین لەبڕیاری سەلیمانە بۆ باشتركردنی دۆخی ناو حزبەكەمان بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لەو بێبەرنامەییە كە كۆبونەوە ناكرێت، لەكاتێكدا رۆژانە پێشمەرگەو فەرماندەكانی یەكێتی قارەمانانە بەرگری لەخاكی پیرۆزی كوردستان دەكەن و لەو پێناوەشدا سەدان فەرماندەو پێشمەرگەمان شەهیدو بریندارو كەمئەندام بون، ناكرێت ئەم حزبە كە خاوەنی مێژویەكی پڕ لەسەروەری و خاوەنی جەماوەرێكی بەفراوانە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی نەكات و لەئاست قۆناغەكەو بنكە جەماوەرییەكەیدا نەبێت.

زوبێر عوسمان راشیگەیاند: ئێمە داوامان لە كاك كۆسرەت كرد كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی بكەن، یان كۆبونەوەیەكی هاوبەشی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی بكرێت ، كاك كۆسرەت ئەوەی دووپاتكردەوە كە هەمیشە وەك پێشمەرگە كاری بۆ یەكێتی كردوە، وتیشی هەتا دوا هەناسە ئامادەم بۆ پاراستنی یەكێتی و یەكێتی هێڵی سورەو بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدانیم حزبەكەمان لاواز بكرێت.

PUKmedia 

 

4912172632015_100.jpg

 

 

513172632015_98.jpg

 

 

 

3026172632015_99.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket