riklam

هاوپێناوێك بۆ مه‌لا به‌ختیار: مه‌لایه‌كی خوێنده‌وار و رۆشنفكریت

ی.ن.ک‌‌ 05:20 PM - 2015-03-26
نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌كرێت

نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ 26-3-2015، ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاودێر، كۆنفرانسی دامه‌زراندنی رێكخراوی دابڕان به‌ره‌و رۆشنگه‌ریی هاوچه‌رخ به‌ دروشمی (ئایین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هه‌مووان) بۆ ده‌یان پرۆفیسۆر و توێژه‌ر و ره‌خنه‌گر ده‌ستپێكردو تیایدا مه‌لا به‌ختیار وه‌ك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی چاودێر، وتاری ده‌ستپێكی كۆنفرانسی پێشكه‌شكرد، له‌ به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووانی كۆنفرانس و به‌ناوی هاوپێناوێكت، نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی مه‌لا به‌ختیار كردووه‌و تیایدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ "په‌یامه‌كه‌ت و وتاره‌كه‌ت رۆژانی سه‌ره‌تای دروستبوونی (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران)ی وه‌بیرهێنامه‌وه‌".

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه‌:
سڵاو و ده‌ستخۆش بۆ په‌یام و وتاره‌كه‌ی دابڕان..
دمه‌وێ‌ بڵێم: دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ت و گوێگرتن له‌ وتاره‌كه‌تان، تێگه‌یشتم ئاگری چ جه‌نگێكت داگیرساند.. جه‌نگێك؛ له‌ رابردودا شه‌رمنانه‌، به‌ڵام ئیدی جه‌نگاوه‌ری گه‌ره‌كه‌.. جه‌نگێك، ئه‌گه‌ر پێشتر ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی تێكست ‌و پانتایی میدیادا بووبێ‌، به‌ڵام ئیتر لێره‌وه‌، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئه‌م جه‌نگه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه‌! جه‌نگێكه‌، كه‌ سه‌رو ماڵی پێویسته‌.. سه‌رو ماڵ له‌ پێناو كۆمه‌ڵێكی رۆشنگه‌ر، ئازادی عه‌قڵ و ئازادی ویژدان له‌ كوردستاندا.
بۆیه‌ به‌ئومێدی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی دابڕانێكی رۆشنگه‌رانه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و باوه‌ڕه‌مدا، نازانم بۆ! ئه‌م دیمه‌نانه‌م هاته‌وه‌ یاد..
رۆژانی سه‌ره‌تای دروستبوونی "كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران"، بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی تۆ كوچه‌ به‌ كوچه‌ی سلێمانی ده‌گه‌ڕایت، هاوڕێی ژێرخان‌ و داڵانه‌كانی شار بویت.. كوانوی شۆڕشت جۆشده‌دا.. فكری كۆمه‌ڵه‌ت گه‌شه‌پێده‌دا، چرای به‌شه‌وقی رێگه‌گه‌ی "ئارام" ‌و "شیهاب" بویت ‌و ئه‌و نوته‌كانه‌ی ئه‌وكاتت رووناكتر ده‌كرده‌وه‌..
نازانم "تۆ" خۆتت بیرده‌كه‌وێته‌وه‌؟.. كوڕێكی گه‌رمه‌سێر، باڵاكردوی سلێمانی، مه‌لایه‌كی خوێنده‌وارو رۆشنفكر، به‌ڵام ماركسی ‌و چه‌پ، نه‌ترس.. بوێر.. راپه‌ڕیوو.. مه‌فره‌زه‌كانی سه‌ره‌تات دروستكرد، پاشانیش هه‌رێمه‌كانت ئاوه‌دانكرده‌وه‌.. پلانت دانا، رۆژی موحافیزت كۆتایی پێهێناو به‌غدادیشت به‌ خوێنی به‌عسییه‌كان سور كرد..
هه‌یهات... ئه‌و په‌یامه‌و وتاره‌كه‌ت چۆن هه‌موو ئه‌مانه‌ی بیرخستمه‌وه‌.. چ تێڕامانێكی قوڵ بۆ ئه‌م ئومێده‌، بۆ ئه‌م ئه‌زمون ‌و ده‌ستپێكه‌ نوێیه‌ دامده‌گرێ‌.. ئه‌ی خۆت، ده‌بێ‌ به‌ چ غه‌مێكی قوڵ، به‌ڵام به‌ بڕواو ئومێدێكی گه‌وره‌وه‌ ئه‌م جه‌نگه‌ت بۆ ئازادی عه‌قڵ، ده‌ستپێكردبێ..

* هاوپێناوێكت
26/3/2015

PUKmedia  ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاودێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket