ده‌ستدرێژی سێكسی .. كاره قێزه‌ونه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا
ژنان 01:08 PM - 2015-03-26تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی ترس له‌ناو كۆمه‌ڵگا بڵاوده‌كاته‌وه
زانایانی یاسا پێناسه‌ی تاوانیان كردووه كه‌بریتیه له (هه‌ر كردارێكی نارِه‌وا له‌ویستێكی تاوانكاریه‌وه ده‌ربچێت و یاسا برِیاری سزادان یاخود چاره‌سازی یاخود خۆپارێزی بۆ بدات)، به‌مه‌رج ده‌گیرێت بۆ دروستی ده‌ربرِینی تاوان له‌سه‌ركردارێك كه‌سێ كۆڵه‌كه‌ی تێدا به‌دی بێت ئه‌وانیش (یاسایی، ماددی، واتایی).
یه‌كێك له‌و تاوانانه ده‌ستدرێژی سێكسییه، ئه‌م تاوانه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست چه‌كێكی ترسناك بووه له‌رِابردوودا له‌جه‌نگه‌كان له‌دژی ژنان و پیاوان به‌كارهاتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرداری سێكسی پرۆسه‌یه‌كه ته‌واو په‌یوه‌ندی به‌كه‌سیه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه‌و یه‌كێكه له‌ئاره‌زووه به‌هێزه‌كان بۆ تێركردنی حه‌زی مرۆڤ له‌ورِ,وه‌وه، چونكه جووتبوون له‌نێوان هه‌ردوو رِه‌گه‌زی نێر و مێ له‌كاتێكدا ده‌بێت كه‌هه‌ردوو لایه‌ن هه‌ست و سۆز‌و خۆشه‌ویستی زۆریان بۆ یه‌كترهه‌بێت، ئه‌م پرۆسه‌یه واتا (سێكس) رِۆڵی هه‌بووه له‌دروستكردنی سۆزداری و خۆشه‌ویستی و عه‌شق و ئه‌وین كه‌له‌و رِوانگه‌یه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه بۆیه زانایانی كۆمه‌ڵناسی پێیان وایه یه‌كه‌م پیشه كه‌مرۆڤ په‌یرِه‌وی كردووه له‌به‌رانبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سامان پیاده‌كردنی سێكس بوه.
پێناسه‌ی تاوانه‌كه
پێناسه‌ی تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌گوێره‌ی یاسای میسری بریتیه له (پێك گه‌یشتنی پیاو به ژن پێگه‌یشتنێكی سێكسی ته‌واو به‌بێ ره‌زامه‌ندی دروست له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌وه) یاخود بریتیه له (جووتبوونی ناشه‌رعی كه ژن ناچار ده‌كرێت له‌سه‌ری)، ده‌ستدرێژی سێكسی رِوونادات به‌گوێره‌ی ئه‌و پێناسه‌یه ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن پیاوه‌وه بۆ سه‌ر ژن ئه‌نجامنه‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێك زۆر له‌پیاوێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا جووت ببێت به‌وه دانانرێت كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ری به‌ڵكو به‌وه داده‌نرێت كه‌ئابرِووی رِوشاندوه.
سزای تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی جیاوازه له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌شانشینی عه‌ره‌بی سعودی حوكم به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌وڵاتانی تری وه‌ك لبنان و میسر سزای یاسای دانراو ده‌سه‌پێنن كه‌له‌یاسای هه‌ندێك له‌وڵاتانی رۆژئاوا وه‌رگیراوه به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌رابردوودا حوكمیان ده‌كردن، له‌یاسای سزادانی عیراقی ژماره (111)ی ساڵی(1969) هه‌مواركراو له‌مادده‌ی (393/1) هاتووه ((سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی یاخود كاتی هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ مێینه‌یه‌كدا جووت ببێت به‌بی رِه‌زامه‌ندی خۆی یاخود كۆمبازی له‌گه‌ڵ مێینه‌یه‌كدا بكات یاخود نێرینه‌یه‌ك به‌بێ رِه‌زامه‌ندیان)).
هه‌روه‌ها له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق ژماره (8)ی ساڵی (2011) ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ی به‌یه‌كێك له‌جۆره‌كانی توندوتیژی له‌دژی ژنان داناوه‌و به‌پێی مادده‌ی (7) له‌یاساكه سزا بۆ ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی دیاریكراوه.
ده‌ستدرێژی سێكسی به‌كارێكی دوژمنكارانه داده‌نرێت بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستێت به‌دوژمن داده‌نرێت و له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌وڵده‌دات ئه‌م كێشه‌یه تێپه‌رِێنێت و سوكایه‌تی به‌كه‌سیه‌تی مێینه بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر پیرۆزترین ئه‌وه‌ی كه‌كه‌سی مێینه هه‌یه‌تی له‌جه‌سته‌یدا، ده‌ستدرێژی سێكسی كردارێكی زۆر ترسناكه‌و كاریگه‌ری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر قوربانیه‌كه‌و كۆمه‌ڵگا به‌گشتی.
ده‌ستدرێژی سێكسی ته‌نها ژنان ناگرێته‌وه به‌ڵكو زۆر جار پیاوانیش دووچاری ده‌بنه‌وه به‌ڵام به‌درێژایی مێژوو زیاتر ژنان روبه‌ڕوویبونه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ئامرازێك به‌كاردێت بۆ سزادان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و تێكدانی باری ده‌روونی ژنان و تێگه‌یاندنی به‌وه‌ی ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌پیاوه ئه‌و سه‌ركه‌وتووه له‌مكرداره، ئه‌مه‌ش له‌كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵات زیاتر زاڵه به‌سه‌ر بیروهزری پیاو یه‌كه‌مجار له‌ناو خێزان دواتر له‌ناو هۆز پاشانیش له‌ناو كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت به‌گشتی، مێژووی ئه‌و جه‌نگانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست پێیدا تێپه‌رِیوه پرِبووه له‌ململانێی ئاینی كه‌دواتر گۆرِاوه بۆ ململانێی سیاسی و هه‌موو لایه‌نێك بیری له‌وه كردوه‌ته‌وه توندترین سزا ئارِاسته‌ی لایه‌نه‌كه‌ی تر بكات بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن و لاوازكردنی دوژمن، مێژووی رابردوو دانبه‌وه‌داده‌نێت كه‌توندترین سزا كه ئاڕاسته‌ی ركابه‌ر ده‌كرا بریتیبووه له‌ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر به‌نرخترین ئه‌وه‌ی مێینه هه‌یه‌تی كه‌پێی ده‌وترێت ئابرِووی خێزان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له‌جه‌سته‌ی ژن وه‌ك ئابرِووی خێزان و هۆز ته‌ماشا ده‌كرێت و هه‌ر ده‌ستدرێژیكردنێك بۆ سه‌ر ژن به‌تایبه‌تی له‌رِووی سێكسیه‌وه ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر شكۆی ئه‌وانه، كاریگه‌ریه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌سه‌ر قوربانیه‌كه له‌رِووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌تێرِوانین بۆ ئابرِوو یاخود چه‌مكی ئابرِوو تایبه‌تكراوه به‌ژنه‌وه‌و زیاتر په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی سێكسیه‌وه هه‌یه بۆیه ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژن به‌واتای ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر كه‌سیه‌تیه‌كه‌ی له‌رِووی جه‌سته‌یی و ده‌رونیه‌وه به‌وه‌ش ده‌بێته ده‌ستدرێژی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی رِاسته‌وخۆ له‌سه‌ر قوربانیه‌كه دواتر خێزان دواتریش هۆز و كۆمه‌ڵگا.
تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی ترس له‌ناو كۆمه‌ڵگا بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی به‌جێبهێڵێت یاخود بگۆرِێت و دواتر ده‌بێته هۆی رووخانی ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌یه‌كگرتوو ئارام بوه به‌ر له‌رِوودانی ئه‌و تاوانه.
دروستبوونی منداڵ
ده‌ستدرێژی سێكسی توندترین جۆره‌كانی گێچه‌ڵی سێكسیه بۆیه ده‌رئه‌نجامی ترسناكی به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر قوربانیه‌كه ده‌بێت، كاتێك ژن دووچاری ئه‌م كرداره ده‌بێته‌وه له‌هه‌ندێك حاڵه‌ت ده‌بێته هۆی تێكچونی ئه‌ندامی زاوزێی بۆیه ناتوانێت دواتر وه‌ك دایك رۆڵی خۆی ببێنێ له‌كۆمه‌ڵگاو توانای وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی نامێنێ و له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی دوورده‌كه‌وێته‌وه یاخود رقی له‌سه‌رجێی هاوسه‌ریه‌تی ده‌بێته‌وه‌و لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر پیاده‌كردنێكی سێكسی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی به‌بیردێنێته‌وه، له‌زۆر حاڵه‌تیش كۆمه‌ڵگا ده‌بێته هۆی سوكایه‌تی پێكردن و نائومێدبوونی قوربانیه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك ته‌ماشا ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانباری یه‌كه‌م بێت له‌وكاره بۆیه له‌بارودۆخێكی ده‌روونی زۆر ناله‌باردا ده‌ژی و ئه‌گه‌ر له‌ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستدرێژیكردنه منداڵ دروست بێت له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌وه به‌چاوی مناڵی دوژمن ته‌ماشا ده‌كرێت چونكه هه‌موو كات و ساتێك ئه‌و ده‌ستدرێژیكردنه‌ی به‌بیر ده‌هێنێته‌وه بۆیه هه‌وڵده‌دات له‌و منداڵه رزگاری بێت و زۆرجارپێش له‌دایكبوونی منداڵه‌كه له‌بارخۆی ده‌بات وله‌هه‌ندێك حاڵه‌ت له‌دوای له‌دایك بوون له‌شوێنه گشتیه‌كان فرِێ ئه‌درێت ، چونكه تێرِوانینی كۆمه‌ڵگا نه‌ك هه‌ر بۆ ژنه‌كه به‌ڵكو بۆ مناڵه‌كه‌ش تێرِوانینێكی خراپ و نامرۆڤانه‌یه‌و به‌منداڵی ناشه‌رعی یاخود منداڵی زینا ناوی ده‌به‌ن ئه‌مه‌ش سزادانی منداڵێكه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه پێش ئه‌وه‌ی بێته ژیانه‌وه كه‌واتا تاوانی ئه‌م منداڵه چیه؟
بۆیه ئه‌و ژنه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر هه‌میشه مه‌ترسی له‌ناوچونی له‌سه‌ره له‌لایه‌ن خزموكه‌سوكاریه‌وه یاخود هۆزه‌كه‌ی و زۆرجار په‌نا بۆ خۆخۆكوشتن ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی تێیدایه، رزگاری بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌تێرِوانینی كۆمه‌ڵگا بووه‌ته په‌ڵه‌ی ره‌ش بۆ خێزانه‌كه‌ی بۆیه ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری كردبێت له‌سه‌ره‌تاوه هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی جیا ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر نه‌چوبێته ناو ئه‌و پرِۆسه‌یه‌وه ئه‌وه ناتوانێت به‌ئاسانی هاوسه‌رگیری بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌چاوی تاوانبار‌و ناپاك لێی ده‌رِوانێت، ژنان كاتێك ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه‌یان له‌دژ ئه‌نجام ده‌درێت و دووچاری پێشێلكردنی مافه‌كانیان ده‌بنه‌وه له‌رِووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌وه له‌به‌رنه‌بوونی پارێزگاری و پشتیوانیه‌كی ئابوری وه‌ك پێویست كه‌چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌لایه‌ن خێزان یاخود ده‌وڵه‌ت یاخود كۆمه‌ڵگاوه پێشكه‌شی بكرێت، بۆیه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان قوربانییه‌كه خۆی ده‌كوژێت یاخود توشی نه‌خۆشی ده‌رونی ده‌بێته‌وه‌و ناتوانێت به‌و شێوه‌یه بژی.
بنبڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه
جگه له‌و سزایانه‌ی له‌یاساكان بۆ ئه‌نجامده‌ری ئه‌م تاوانه دیاریكراوه ئه‌م كێشه‌یه پێویستی به‌چاره‌سه‌ركردنی بنه‌رِه‌تی و ده‌ستبه‌جێ هه‌یه له‌رِێگای دارِشتنی پلانێك بۆ بنه‌برِكردن و نه‌هێشتنی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه له‌داهاتوودا له‌رِێگای دانانی لیژنه‌ی پسپۆر له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز بۆ ئه‌نجامدانی گۆرِانكاری له‌پرِۆگرامی خوێندن كه زیاتر گرنگی بدات به‌وشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیان له‌م رِوه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه هه‌ڵمه‌تی فراوان له‌رِووی زانستی و ده‌روونیه‌وه له‌رِێگای شاره‌زایانی بواره‌كه به‌رپا بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م گرفته كه به به‌رزترین ئاستی توندوتیژی داده‌نرێت له‌دژی ژنان، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌م توندوتیژیه بوونی هه‌یه بۆیه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه‌كان ئه‌ركی وشیاركردنه‌وه‌و خستنه‌رِووی چاره‌سه‌ری گونجاو ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
PUKmedia راوێژكاری یاسایی- عزه‌دین عه‌بدوڵڵا یاسین
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24