رامانی قووڵتری ده‌وێت
بیروڕا 12:56 PM - 2015-03-26نوسینی ستران عه‌بدوڵڵا
ستران عه‌بدوڵلا
له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی بیرمه‌ندی توركیا عه‌لی بولاج قسه ده‌كه‌م كه تێبینی له‌سه‌ر بیروڕای سیناتۆر راند بۆل ده‌ربڕیبوو.
سیناتۆر وتبووی ببمه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ده‌كه‌م، یانی شیردا بۆ داپیردا، ئه‌وی پاڵێوراوه باجی له‌سه‌ر نییه‌و ئه‌وی به‌رپرسیارێتی وه‌رده‌گرێت حیساب و كیتابی جیایه. جارێ با سیناتۆری پێشین، جۆ بایدن كه دوو خوله جێگری سه‌رۆكه، به‌ڵێنی فیدرالییه سێ زه‌ردێنییه‌كه‌ی خۆی بباته سه‌ر، ئینجا نۆره‌ی سیناتۆری تازه دێت ده‌ستكاری جوگرافیا بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باشی ئه‌م جۆره لێدوانانه ئه‌وه‌یه دڵه‌ڕاوكێ ده‌خاته دڵی ده‌سته‌بژێره رۆژهه‌ڵاتییه‌كانه‌وه، یه‌ك له‌وان عه‌لی بولاجه.
بولاج بیرمه‌ندێكی ئیسلامیی كراوه‌یه، دۆستی گویله‌نییه‌كانه، به‌ڵام خۆشی خوێندنگه‌یه‌كی تایبه‌تییه له ڕوانین بۆ كێشه‌كانی توركیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و دیده‌كانی له‌سه‌ر هیچ ره‌وتێك په‌ك ناخات.
كرانه‌وه‌كه‌ی تا ئه‌وه‌ش ده‌ڕوات كه شه‌رمی له ناوی كوردستان نییه‌و تاپۆی باسكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیشی تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مجۆره وه‌سفه له‌وه نزیكی ده‌كاته‌وه كه بڵێین دۆستێكی كورده، ئه‌گه‌رچی تایتڵی وا بێ كێشمه‌كێش نییه، به تایبه‌تی زۆرمان دی له‌ناكاو بۆته دۆست‌و له‌ناكاویش ئه‌وه‌ی كردووه كه دوژمن پێمانی ناكات.
له‌چوار وتاری له‌سه‌ریه‌كی عه‌لی بولاجدا ئاماژه‌ی تێگه‌یشتن له‌پرسی كورد هه‌یه وه‌ختێك ده‌ڵێ پێشێلی مافه‌كانی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی رێگا بۆ ده‌ستوه‌ردانی رۆژئاوایی خۆش ببێت، به‌ڵام كێشه ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت بیرمه‌نده‌كانیش هه‌ست به‌مه ناكه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌و كاته نه‌بێت كه»ده‌ستوه‌ردانه‌كه» رووده‌دات.
زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌كه (كورد مه‌سه‌له‌سی) به‌شێوه هاوچه‌رخه‌كه‌ی هه‌یه كه‌چی ئه‌زموونه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو قه‌ت نه‌بوونه ئه‌نگێزه‌ی چاره‌سه‌ركردن، ئیسلامیی توركی له زه‌مانی شێخ سه‌عید نورسییه‌وه قودره‌تمه‌ندی كه‌ڵه‌كه ده‌كات تا ئه‌ردۆگانی هێنایه سه‌ر حوكم كه‌چی ئه‌م ده‌ڵێ له توركیا مه‌سه‌له‌ی كورد نییه. كه سیناتۆرێك له‌وپه‌ڕی ئۆقیانوس قسه‌یه‌ك ده‌فه‌رمێ، ئینجا لێره ده‌ڵێن وه‌ڵڵا ڕاسته كورد چه‌وساوه‌یه و ئێمه لێیان غافڵ بووین، ساین بولاج ئێژێ (ئه‌گه‌ر هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت توركیا، ئێران، عیراق و سوریا دانیان به‌و مافانه‌دا بنایه كه ئیسلام بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دابین كردووه نها كوردستان نه‌ده‌بووه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌كێتی خاكیان و له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كاندا ناوی نه ده‌هات).
كورد حه‌زی لێ بوو له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا ته‌گبیری هاوبه‌ش بۆ ئایینده بكات، به‌ڵام دراوسێكان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ڵناكه‌ن‌و به‌حاڵ جێیان ده‌بێته‌وه، ئیتر چۆن رێگه ده‌ده‌ن كورد له دیمه‌نه‌كه‌دا هه‌بێت؟ ره‌نگه ترس له‌فاكته‌ری كوردی تاقه ئه‌نگێزه‌ی پێكه‌وه كاركردنیان بێت، له جێی ئه‌وه‌ی ئه‌م فاكته‌ره بۆ خێر‌و خۆشی كۆیان بكاته‌وه.
رێزم بۆ شرۆڤه‌كانی بولاج هه‌یه كه تێزه سۆڤێتییه‌كانمان وه‌بیر دێنێته‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كان، جا تێزه‌كانی سۆڤێت له‌گه‌ڵ سۆڤێتی پێشوو رۆشتن، ناخوازم ئه‌مانه‌ی ئه‌میش وه‌كو ناسنامه‌ی عوسمانلێتی ببنه «پێشوو».
كێشه‌ی كورد رامانی قووڵتری ده‌وێت، قووڵتر له نموونه مێژووییه‌كانی به‌ڕێز بولاج. ئه‌وه‌شی گه‌ره‌كه كه وڵاته ئیسلامییه‌كان وه‌كو رۆژئاوا به قسه‌ی بیرمه‌نده‌كانیان بكه‌ن. ئایا ئاكپارتی به قسه‌ی عه‌لی بولاج ده‌كات؟
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27