riklam

كوردستان‌و نەخشەی سیاسیی داعش

بیروڕا 12:52 PM - 2015-03-26
 ‌ ئه‌سعه‌د جه‌باری

‌ ئه‌سعه‌د جه‌باری

 ‌ ئه‌سعه‌د جه‌باری

سایتی ئەلسكینەی نیمچە ڕەسمی سعودی، لەشرۆڤەیەکی سیاسی خۆیدا بەناوی داعش بەشدارە لەدیمەنی یەمەن، باس لەهاتنی هێزە توندڕەوەكانی گروپی تیرۆریستی داعش ئەكات كە چۆن ڕۆڵیان هەیە لەداگیركردنی ناوچەكە، بەتایبەتی عیراق و سوریا، هەروەها باس لەرۆڵی ئێران ئەكات لەناوچەكە كە چۆن قەڵەمڕوی دەستڕۆیشتووی ئێران گەیشتوەتە بەشێكی گەورەی سوریا و لوبنان و عیراق تادەگاتە وڵاتی یەمەن كە بەم دواییە لەلایەن حوسییەكانەوە توانیویەتی كۆنترۆڵی ناوچەیەكی بەرین بكات لەڕێگای هێزەكانی دارایی و سیاسی خۆیەوە.
ئەو سایتە رەخنە لەسیاسەتەكانی بەشار ئەسەد و نوری مالكی دەگرێ وەكو دوو دەسەڵاتداری عیراق و سوریا كە بوونە مایەی درووستبوونی سەرهەڵدانی داعش و پەروەردەكردنی ئەبوبەكر ئەلبەغدادی لەبەندیخانەكانی بەغدا و پێدانی رۆڵێكی ئاكتیڤ بەمەبەستی دروستكردنی وەك روویەك بۆ راپەڕاندنی كاروبارەكانی داعش، ئەو سایتە ئاماژە بۆئەوە دەكات كە چۆن داعش لەو دوو وڵاتە وە درووستبوو پاشان روویانكردە باكووری ئەفریقا، ئێستاش بەهەمان ناوەڕۆك دەیانەوێ لەیەمەن سەرهەڵبدات.
ئەو سایتە لەدرێژەی بابەتەكەدا دەنووسێ تەقاندنەوەی هەردوو مزگەوتی بەدر و ئەلحشوشی شیعەكان لەسەنعای پایتەختی یەمەن و كوشتنی مەرجەعی ئایین شیعە مەزهەب مورتەزا بن ئەلمحتوری ئامانج تیایدا تەقینەوەی ململانێی مەزهەبی بوو تا سوونەو شیعەكانی یەمەن چەك هەڵگرن هاوشێوەی عیراق و سوریا بەمەستی قوڵكردنەوەی كێبڕكێی هەردوو مەزهەبی سوننەو شیعە.
ئەوەی ئێستا لەدیمەنەكانی یەمەن دەخوێنرێتەوە ئەوەیە كە حوسیەكانی یەمەن دەیانەوێ هێزە كۆنەكانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆكی پێشوو لەخۆیان كۆبكەنەوە و بەهەردوولا بەربەرەكانێی هەر كەسێك بكەن كە دژایەتیان دەكات تا كوشتنی، ئەگەرچی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی سەنعا چەكی تیادا بەكارهێنرا دژبە خۆپیشاندەران.
ئەم سایتە كە نەخشیەكی سیاسی خەلافەتی ئیسلامی بەناوی داعش-ەوە بڵاوكردوەتەوە لەگەڵ بابەتەكەدا دەڵێ: هەموو ئەمانە بەئامانجی كورتكردنەوە و بچوككردنەوەی دەوڵەتی یەمەنە بۆ ئەوەی هەلێك بۆ حوسیەكان بڕەخسێنن تا دەوڵەتێك بۆخۆیان دابمەزرێنن، ئیتر بوار نادات بەقەدغەكردنی داعش كە بمێننەوە لە یەمەن، تەقاندنەوەی هەردوو مزگەوتەكەی رۆژی هەینی رابردوو ئەو دەخاتە ڕوو كە دیاردەیەك بن دروستكراو.
ئەوەی لەنەخشەكەی ئەم سایتە دەبینرێ بیری داعش و ئەنزیمە سیاسیەكانی ئیسلامی سیاسیە لەناوچەكە كە چۆن ئەیانەوێ ناوچەی رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست تا دەگاتە رۆژئاوای عەرەبی وێنا بكەن لەم نەخشەیە، پرسیارەكە ئەوەیە كوردستان لەكوێی ئەم هاوكێشەیەدا رۆڵ ئەبینێ بۆ ئەوەی نەبێتە سووتەمەنی ئەم بەرداشی مەزهەبی سونە و شیعەیە كە سەدان ساڵە یەكتر دەهاڕن و تا ئێستاش ناتوانن داخوازیەكانی تر جێبەجێ بكەن.

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket