riklam

په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له‌كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

تاراوگە‌‌ 07:17 PM - 2015-03-25
ئه‌نجامی بڕیاری په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ئه‌نجامی بڕیاری په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڵاوده‌كرێته‌وه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 24-3-2015ی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا كه‌ به‌شێكی تایبه‌تبوو به‌ مانه‌وه‌ یان گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی كه‌نه‌دا له‌ كوردستان. نزیكه‌ی 30 كه‌سایه‌تی له‌ كۆمیونتی كوردی بانگهێشتكرابوون بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارتی پارێزگاران و بروكرسیف رایان وابوو كه‌ بمێننه‌وه‌، به‌ڵام پارتی لیبراڵ و حزبی دیموكراتی نوێ رایان له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیانه‌ له‌ كوردستان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌ژاڵ حه‌مه‌ ره‌شید چالاكوانێكی كورد كه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ به‌شداری ئه‌مجۆره‌ وڵاتانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی تێدایه‌، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ راگرتنی ‌هێرشی دڕندانه‌ی داعش بۆسه‌ر خه‌ڵك و كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی تری كوردستان و عیراق.

وتیشی: لای من ئه‌وله‌ویه‌ت له‌ ئێستادا ده‌ستگرتنه‌، به‌ مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له‌ هه‌رجۆره‌ هاوكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشدا.

راشیگه‌یاند: ئه‌نجامی بڕیاری په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، ده‌وڵه‌تی كه‌نه‌دا له‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ له‌ عیراق و كوردستان، بڕیاریدا كه‌ هێزی سه‌ربازی و یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئاواره‌كانی كوردستان بنێریت، له‌مباره‌یه‌وه‌ دووه‌م وڵات بووه‌ كه‌ زۆرترین یارمه‌تی ناردووه‌و هه‌روه‌ها به‌ چواره‌م وڵاتیش ئه‌ژمارده‌كرێت له‌ جیهاندا بۆ یارمه‌تی مرۆیی وڵاتانی تر.


PUKmedia   عوسمان عه‌لی – كه‌نه‌دا

3515162532015_image003.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket