riklam

سه‌عدی پیره‌و سه‌رۆكی پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:55 PM - 2015-03-25
ته‌ئكید له‌یه‌كڕیزی پارت و رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كرایه‌وه‌

ته‌ئكید له‌یه‌كڕیزی پارت و رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 25/3/2015 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ ئه‌میری قازی سه‌رۆكی پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و رێكار ئه‌حمه‌د سكرتێری حزبی رزگاری كوردستان.

له‌ دیدارێكدا، ته‌ئكید له‌ یه‌كڕیزی پارت و رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كرایه‌وه‌ له‌ پێناو روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان و تێكشكاندنی ئامانجه‌ تاوانكارییه‌كانیان.

له‌ دیداره‌كه‌دا، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان وتی: پێویسته‌ گه‌لی كورد به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو رێگاكان بگرێته‌به‌ر له‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ڕووی سه‌ربازی و فیكری و سیاسی و دارایی و دیپلۆماسیدا، به‌ مه‌به‌ستی له‌ناوبردن و بنه‌بڕكردنی تیرۆر.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket