مه‌ریوان سه‌فائه‌دین.. ده‌نگێك ئاشنا به گوێی كۆتر
ئەدەب وهونەر 08:47 PM - 2015-03-24هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان سه‌فائه‌دین
ده‌نگێك ئاشنا به گوێی كۆتر.. ده‌نگێك شنه‌شن له باخه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌كات.. له خۆرئاوای برینه‌وه دێت.. وه‌ك په‌یكێكی شاره‌زا خۆی ده‌كات به كۆڵانه رۆشنه‌كانی رۆحدا.. ده‌ستی په‌پوله‌یه‌ك تا لای زه‌نگی ده‌رگاكه به‌رزده‌كاته‌وه.. زۆر به‌هێمنی ده‌چرپێنێت: بیكه‌نه‌وه من گۆرانییه ئه‌سمه‌ره‌كه‌ی خۆتانم.. كوڕه دڵشكاوه‌كه‌ی باخی میرو هه‌ناره رووخۆشه‌كه‌ی لای گوڵانم.. ئیدی ئێمه به‌كۆمه‌ڵ دڵمان ختوره ده‌كات و یه‌كبه‌خۆ هاوار ده‌كه‌ین: ئۆی خوایه خۆ ئه‌وه مه‌ریوان سه‌فائه‌دینه‌كه‌ی خۆمانه.. هه‌ر كوڕی ده‌نگ و ره‌نگی هه‌ڵه‌بجه‌یی و خه‌ون و ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌یی و خه‌نده‌و فرمێسكی هه‌ڵه‌بجه‌ییه..
ئامانجم بووه خه‌ڵكی بێگانه ئاشنا بكه‌م به هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی
PUKmedia: له رێگای هونه‌ری گۆرانی توانیوته رۆحی كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نیت به دونیای ده‌ره‌وه؟
* من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه ده‌ستم به كاری هونه‌ری كردووه، بۆ ئه‌وه بووه كه بتوانم له رێگای هونه‌ره‌كه‌مه‌وه خزمه‌تێك به هونه‌ری كوردی و خه‌ڵكی كورد بكه‌م، ئامانجیشم بووه كه بتوانم رۆژێك له‌ڕۆژان ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم خه‌ڵكی بێگانه‌ش ئاشنا بكه‌م به هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی، چونكه به‌ڕای من ئه‌وه‌نده‌ی له رێگای هونه‌ره‌وه په‌یامه‌كان زووتر ده‌گه‌نه خه‌ڵك، له رێگاكانی تره‌وه ناگه‌ن، بۆیه ئێستاش و له داهاتووشدا ئه‌و هه‌وڵانه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئامانجی گروپه‌كه‌مان زیندوكردنه‌وه‌ی هونه‌ری فۆلكلۆری كوردی بوو
PUKmedia: ئێوه له گروپێك بوون (فۆلكلوری كورد)، هه‌وڵتان داوه فۆلكلوری كوردی زیندووبكه‌نه‌وه له رێگه‌ی هونه‌ری گورانییه‌وه؟ گروپه‌كه‌تان بۆ نه‌ما؟
* گروپی موزیكی فۆلكلۆری كورد تائێستاش ماوه‌و به‌رده‌وام كاره‌كانیان ده‌بینرێت، ئامانجی ئه‌و گروپه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه بووه كه بتوانێت هونه‌ری فۆلكلۆری كوردی به شێوازێكی جوانتر زیندوبكاته‌وه له رێگای ده‌نگی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی جیاواز، تا ئه‌مڕۆش ئه‌و گروپه به‌رده‌وامن له كاركردن.
جوانترین عه‌شق ئه‌وه‌یه به‌ده‌ستی بهێنیت
PUKmedia: مه‌ریوان عاشقی كێیه؟
* پێموایه هه‌موو مرۆڤێك له ژیانیدا عاشق بووه، عاشقبوونیش جۆری زۆره‌و منیش وه‌ك هه‌موو مرۆڤێكی تر به‌ڵێ توشی عاشقبوون بووم، به‌ڵام جوانترین عه‌شق ئه‌وه‌یه كه به‌ده‌ستی بهێنیت و پێیبگه‌یت، به‌ڵام من نا، پێی نه‌گه‌یشتم و قیسمه‌ت نه‌یكرد.
ئه‌لبومێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
PUKmedia: له‌م گه‌شته‌ی ئێستات بۆ كوردستان هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوێ بڵاوده‌كه‌یته‌وه؟
* به‌ڵێ ئێستا گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ كوردستان، گه‌شتی ئه‌مجاره‌م زیاتر بۆ پرۆژه هونه‌رییه‌كه‌م بووه، ئه‌ویش ئه‌لبومێكی گۆرانییه كه له (9) تراك پێكهاتووه، له وڵاتی سوید له‌گه‌ل هاوڕێی خۆشه‌ویستم كارزان مه‌حمود هه‌موو كاره‌كانیم كردووه، ئه‌م ئه‌لبومه به (3) زاره‌ك گۆرانیم تێدا وتووه، سۆرانی و هه‌ورامی و كه‌لهوڕی، ئاوازی خۆم كه‌لهوڕی فۆلكلۆر له‌خۆده‌گرێت، تێكستی كۆمه‌ڵێك شاعیر وه‌ك رێبوار ئالانی و گه‌شبیر ئه‌حمه‌دو ده‌رباز جه‌مال و مه‌وله‌وی فۆلكلۆر، هه‌روه‌ها بۆ مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌لبومه له‌گه‌ڵ چه‌ند شوێنێك گفتوگۆمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سپۆنسه‌ری ئه‌لبومه‌كه‌م و رازی بوون، به‌ڵام له كۆتاییدا به‌ڕای هه‌موومان گه‌شتوینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئێستا بارودۆخه‌كه هی ئه‌وه نییه كه پرۆژه‌یه‌كی ئاوا بڵاوبكه‌ینه‌وه، بۆیه ئێستا وه‌ستاوین تا بزانین له داهاتوودا بارودۆخه‌كه چۆن ده‌بێت.
ده‌نگی من ده‌نگێكی تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه
PUKmedia: بۆچی زیاتر گرنگی به شێوازی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ناده‌یت له‌بواری گۆرانیدا؟ ئایا ئه‌و ناوچه‌یه خاوه‌نی شێوازێكی تایبه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ند نییه؟
* من زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێمده‌ڵێن ده‌نگی من كه ده‌نگێكی تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه، زۆریش هه‌وڵده‌یه‌م كه له‌سه‌ر ئه‌و ستایله‌ی خۆم به‌رده‌وام بم، چونكه زۆرینه‌ی خه‌ڵك و گوێگرانیش ئه‌وه ده‌ڵێن كه من توانیومه تا راده‌یه‌ك خزمه‌تی هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكه‌م، به‌وپێیه‌ی كه ده‌نگی من زۆر تایبه‌ته‌و ناچێته‌وه سه‌ر ده‌نگی كه‌سێكی تر، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ده‌نگی من ببێته ده‌نگێكی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه‌و خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكات، كه ئه‌مه بۆچوونی من نییه، به‌ڵكو رای گشتی گوێگرانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌مه.
هونه‌رمه‌ند باشتره باگراوندێكی رۆشنبیری هه‌بێت
PUKmedia: به‌ڕای تۆ بوونی باگراوندی مه‌عریفی و ئاستی رۆشنبیری تا چه‌ند گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی گه‌شه‌ی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند؟
* ئه‌مڕۆ وایلێهاتووه ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند باشتره كه باگراوندێكی رۆشنبیری هه‌بێت، منیش ده‌ڵێم هه‌بێت زۆرباشه، به‌ڵام گه‌ر نه‌شبێت هه‌ر ئاساییه‌و له‌وكاته‌دا كه‌وتووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه تا چه‌ند ده‌توانێت په‌ره به هونه‌ره‌كه‌ی بدات و خۆی پێشبخات، بۆ نموونه ئێمه له رابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر كه‌ڵه‌هونه‌رمه‌ندمان هه‌بوو، كه ئێستا زۆربه‌یان نه‌ماون، به‌ڵام مێژوویه‌كی گه‌وره‌یان بۆ خۆیان و هونه‌ری كوردی تۆماركردووه، خۆ ئه‌گه‌ر له باكگراوندی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌ندانه بكۆڵیته‌وه كه‌سیان شه‌هاده‌و دبلۆمیان نه‌بووه له‌بواری هونه‌ر یان كه‌سیان له په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری نه‌یانخوێندووه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وانیش بوون كه بناغه‌ی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردیان دامه‌زراند.
هه‌موو كات دڵم له وڵات بووه
PUKmedia: غوربه‌ت و دووره وڵاتی تا چه‌ند توانیویه‌تی شێوازی گۆرانییه‌كانی تۆ بگۆڕێت و له كاره‌كانتدا ره‌نگبده‌نه‌وه؟
* غوربه‌ت و دووره وڵاتی هه‌میشه ناخۆشه، من بۆ خۆم هه‌موو كات دڵم له وڵات بووه، به جه‌سته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووم، هه‌ربۆیه نه‌مهێشتووه غوربه‌ت و ژیانی تاراوگه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌م دروستبكات، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه من هه‌موو كات دڵ و رۆحم له وڵات بووه، بۆیه توانیومه ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه جوانانه به به‌رهه‌م بهێنم.
مه‌قامێكم پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه كردووه
PUKmedia: له ئێستادا نیشتمانه‌كه‌مان له جه‌نگدایه، زۆربه‌ی گۆرانیبێژه‌كان سروود‌و گۆرانیان بۆ پێشمه‌رگه وتووه، به‌ڵام تۆ بۆچی بێده‌نگیت؟
* له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا كه به‌رۆكی كوردستانی گرتووه، منیش لای خۆمه‌وه بێده‌نگ نه‌بووم، توانیومه وه‌ك زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان كارێكی هونه‌ری بۆ پێشمه‌رگه‌و كوردستان بكه‌م، كه مه‌قامێكی (9) خوله‌كییه له‌گه‌ل ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ند كارزان مه‌حمود به ئامێری تار له‌گه‌ڵم به‌شداربووه‌و هۆنراوه‌ی برای به‌ڕێز ده‌ربازه.
PUKmedia كۆچه‌ر عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23