رێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له‌زیادبووندایه
ریپۆرتاژ 05:17 PM - 2015-03-24نه‌خۆشی شه‌كره نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌و هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌گرێته‌وه
نه‌خۆشی شه‌كره نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌و هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌گرێته‌وه، منداڵ و گه‌نج و به‌ته‌مه‌ن، كه هه‌ریه‌كه‌یان توشی جۆرێك له ئاسته‌كانی ده‌بن، ئه‌م نه‌خۆشییه له رێگه‌ی رێنمایی ته‌ندروستی ده‌رزی و ده‌رمانه‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێت.
شاره‌زایان و پزیشكانی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه نه‌خۆشی شه‌كره 50% چاره‌سه‌ركردنی په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشه‌كه‌وه هه‌یه، به‌وه‌ی ده‌بێت پابه‌ندی رێنماییه پزیشكییه‌كان بێت و پارێز بكات.
فاتمه قادری ته‌مه‌ن 65 ساڵان، یه‌كێكه له توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی 7 ساڵه توشی شه‌كره بووه، ده‌فته‌ری شه‌كره‌ی هه‌یه‌و مانگانه سه‌ردانی سه‌نته‌ر ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمان، پزیشك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه زۆرترین خواردنی لێ قه‌ده‌غه كردووه، ئه‌ویش ناچاره له پێناو ژیانی خۆیی لێ بپارێزێت.
سه‌نته‌ری شه‌كره ئه‌ركی چییه؟
سه‌نته‌ری شه‌كره‌و كوێره‌گلانده‌كان له شاری سلێمانی له 19/4/2007ـه‌وه دامه‌زراوه، ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره تۆماركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه توشی شه‌كره بوون، ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه (ته‌شخیس)، كۆنترۆڵكردن و چاودێریكردنی نه‌خۆش له رێگه‌ی رێنمایی و پشكنینی تاقیگه‌یی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، سه‌نته‌رێكه بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی كه ساڵانه نزیكه‌ی پانزه بۆ بیست توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان له‌م سه‌نته‌ره ده‌كرێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له رێگه‌ی رێنمایی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها له‌و سه‌نته‌ره‌دا دوو جۆر نه‌خۆش وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رو ته‌مه‌نی یانزه ساڵانن، له‌گه‌ڵ بینینی نه‌خۆشانی شه‌كره‌و نه‌خۆشی هۆرمۆنی گه‌شه.
جۆره‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره
نه‌خۆشی شه‌كره چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، جۆری یه‌كه‌میان زیاتر له‌سه‌رو ته‌مه‌نی 30 ساڵان ده‌گرێته‌وه، كه لێره‌دا په‌نكریاس وه‌ستاوه له رشتنی ئه‌نسۆلین، سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی رێنمایی ته‌ندروستی، وه‌رزشكردن، خواردنی تایبه‌ت، وه‌رگرتنی ده‌رمان و ده‌رزی ئه‌نسۆلین، كه ئه‌مه‌ش زیاتر له منداڵ و گه‌نجدا هه‌یه.
جۆری دووه‌م كه زۆرتر بڵاوه، له به‌ته‌مه‌نه‌كانداو له ته‌مه‌نی 45 ساڵاندا رووده‌دات، كه 80-90%ی توشبووان ده‌گرێته‌وه، ئه‌مجۆره‌یان به‌ئاسانی چاره‌سه‌رده‌كرێت له‌چاو جۆری یه‌كه‌م، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی رێنمایی ته‌ندروست و ژه‌مه خۆراكییه‌كان، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمان و ده‌رزیه‌یوه ده‌بێت، ده‌توانرێت به‌ئاسانی رێژه‌ی شه‌كره‌كه كۆنترۆڵبكرێت.
جۆری سێیه‌میان له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا له ژناندا رووده‌دات، به‌هه‌مانشێوه‌ی جۆره‌كانی تر چاره‌سه‌رده‌كرێت، له‌دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه نه‌خۆشییه‌كه نامنێت، به‌ڵام نابێت خۆیان پشتگوێ بخه‌ن و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ مانگ جارێك پشكنین بكه‌ن.
كێ ده‌چێت بۆ سه‌نته‌ری شه‌كره؟
دوو جۆر نه‌خۆش وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆره‌وه ده‌نێردرێن و ئه‌وانه‌ش كه خۆیان راسته‌وخۆ خۆیان گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه توشی نه‌خۆشییه‌كه بووبن، به شێوه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنی ناوی نه‌خۆش تۆمارده‌كه‌ن.
سه‌نته‌ری شه‌كره له چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه
سه‌نته‌ری شه‌كره له چه‌ند به‌شێك پێكهاتوه، ئه‌وانیش هۆبه‌ی دۆسیه‌كان، تۆماركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌و هۆرمه‌نی گه‌شه‌و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه، پێدانی كۆدی تایبه‌ت، هۆبه‌ی تاقیگه‌ی خوێن، هۆبه‌ی په‌رستاری، هۆبه‌ی پزیشك، هۆبه‌ی چاو، ده‌رمانخانه‌و چاودێری پێكان كه نه‌خۆشی شه‌كره‌كه كارده‌كاته سه‌ر پێكان و توشی برین یان سڕبون ده‌بێت و له رێگه‌ی خستنه ناو ئاو به ئامێری تایبه‌تی چاره‌سه‌رده‌كرێت، ئه‌ویش به‌پێی جۆری نه‌خۆشییه‌كه كه برین بێت نه‌خۆش توانیویه‌تی به نۆ جه‌لسه یان هه‌یه به پانزه جه‌لسه ته‌واوده‌بێت، كه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدا بوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتی له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنمایی نامیلكه‌و وانه‌وتنه‌وه.
یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی شه‌كره به چه‌ند كار‌و چالاكییه‌كی جۆراوجۆر، ئاماره‌كه‌ش هی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریه‌تی.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شه‌كره‌و كوێره‌گلانده‌كان له ساڵی 2007 تا 2014،(19505) نه‌خۆش له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری تۆماركراون كه 11578 ژن و 7927 پیاون.
هه‌روه‌ها ساڵانه نزیكه‌ی 500 نه‌خۆش كه له ناوچه‌كانی خوارووی عێراقه‌وه دێن ده‌ستنیشانده‌كرێن (ته‌شخیس)، له ئێستاشدا 150 نه‌خۆشی ئاواره‌ش ناویان له‌و سه‌نته‌ره تۆماركراوه، هه‌روه‌ها 500 بۆ 600 منداڵی نه‌خۆش ناویان تۆماركراوه.
سه‌ره‌تا منداڵان له‌و سه‌نته‌ره بوون، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و منداڵانه‌ی له ته‌مه‌نی 15 ساڵ به‌ره‌و خواره‌وه‌ن له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و نه‌خۆشخانه‌ی شار چاودێری ده‌كه‌ن رێژه‌كه‌ش رۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبووندایه.
نه‌خۆشییه‌كه په‌یوه‌ندی به كۆنترۆڵكردنی شه‌كره له خوێندا هه‌یه، به‌هۆی رژێنی په‌نكریاسه‌وه هۆرمۆنی ئه‌نجیلین ده‌رده‌كات، كه كۆنترۆڵی شه‌كره ده‌كات له خوێندا، ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆرمۆنه ده‌رنه‌چێت، ئه‌و كه‌سه توشی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كر ده‌بێت له خوێندا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان و چاو و گورچیله‌و پێیه‌كان و ده‌ماره‌كانی دڵ و مێشك هه‌یه.
له ئێستادا ئاستی چاره‌سه‌ركردن له ئاستێكی باشدایه، به‌هۆی بوونی سه‌نته‌ری شه‌كره‌وه كه توانیویه‌تی رێنمایی باش به نه‌خۆشه‌كان ده‌رباره‌ی خواردن و وه‌رزشكردن و كۆنتڕۆڵی شه‌كره‌و ئاكامه‌كانی و ناسینه‌وه، بووه‌ته هۆی زیاتر هۆشیاربونه‌وه‌ی نه‌خۆش، هه‌روه‌ها هه‌بوون و به‌كارهێنای ئه‌و ده‌رمان و ئامێرانه‌ی كه له جیهان به‌كاردێت له‌و سه‌نته‌رانه‌ش ئه‌وه به‌كاردێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ بنه‌بڕكردنی نه‌خۆشیه‌كه دراوه له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری تائێستا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه، ده‌توانرێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه له جۆری دووه‌من و قه‌ڵه‌ون، جۆرێك نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كرێت بۆ لاوازبوونیان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌كره‌كه‌یان دابه‌زێت، چارسه‌ری بنه‌بڕ نه‌كراوه.
ده‌بیت نه‌خۆش پابه‌ندبێت به رێنماییه‌كانه‌وه، له‌وانه‌ش وه‌رزشكردن و مه‌له‌كردن و به پاسكیل رۆیشتن، ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌كر به‌رزده‌كه‌نه‌وه نه‌خورێت وه‌كو چكلێت و نه‌سته‌له‌و بیبسی و شه‌ربه‌ت، ئه‌وانه‌ش نیشاسته‌یان تێدایه وه‌كو نان و برنج، زیاتر ئه‌مجۆره خواردنانه بخورێت سه‌وزه، ته‌ماته، خه‌یار، قه‌رنابیت، ماسی، مریشك، هه‌موو ئه‌مانه شه‌كر به‌رزناكه‌نه‌وه‌و زه‌به‌خشن.
PUKmedia تریفه حه‌سه‌ن
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28