له‌فرۆشتنی چه‌كدا چـین ململانێی ئه‌مریكاو روسیا ده‌كات
تەکنەلۆجیا 07:25 PM - 2015-03-23ئه‌مریكا یه‌كه‌مه
به‌سه‌رنجدان له‌راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌بواری بازرگانی كردن به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌جیهاندا ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگرساندنی جه‌نگ دژی گرووپه تیرۆرستییه‌كانی وه‌كو داعش و بۆكۆ حه‌رام و هاوشێوه‌كانیان بوه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌بازرگانی كردن به‌چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیه‌وه له‌چاو ساڵانی تردا.
به‌پێی راپۆرتێكی په‌یمانگای ستۆكهۆڵمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی ده‌ركه‌وتووه، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕ و بازرگانیكردن به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه له‌ساڵانی 2010 بۆ 2014 له‌جیهاندا زیادی كردووه به‌رێژه‌ی له 16% به به‌راورد به ساڵانی 2005 بۆ 2009 .
به‌پێی ئه‌و راپۆرته ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه كه ویلایه‌ته یه‌گكرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نوێ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه، كه‌له‌م ساڵانه‌ی دوایدا هه‌نارده‌كردنی چه‌كی بۆ وڵاتان به‌رێژه‌ی له 23% زیادكردووه، ئه‌م رێژه‌یه‌ی ناردنی چه‌كیش به له 31% ی ناردنی چه‌كی هه‌موو جیهان داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها روسیا ته‌نیا پارێزگاری كردووه له‌پله‌ی دووه‌می خۆی هه‌رچه‌نده توانیوێتی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌نارده‌كردنی چه‌ك به‌رزبكاته‌وه‌و له‌م پێنج ساڵه‌ی دوایدا به‌رێژه‌ی له 37% چه‌ك هه‌نارده بكات ئه‌مه‌ش ده‌كاته له 27% ی هه‌نارده‌ی چه‌كی هه‌موو جیهان.
له‌م نێوه‌نده‌دا وڵاتی چین توانیویه‌تی له ریزبه‌ندیه‌كه‌دا بێته پێشه‌وه‌و بگاته پله‌ی سێیه‌م ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی چه‌كی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یشتۆته له 43% به‌ڵام به‌م رێژه‌یه‌شه‌وه هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌مریكاو روسیا، جیاوازیه‌كه به‌راده‌یه‌كی زۆره.
سه‌باره‌ت به وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌دراوه به‌وڵاتانی كه‌نداو كه گه‌وره‌ترین بازاڕی كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نین له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، له 54% ی به‌رهه‌می هه‌نارده‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وڵاتانی ئه‌مریكا ئه‌وروپا ده‌كڕن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه هاورده‌كردن و كڕینی چه‌ك له لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی كه‌نداو) له‌چاو پێنج ساڵی رابردوودا به‌رێژه‌ی له 71% زیادی كردووه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه وڵاتی سعودیه دووه‌م گه‌وره‌ترین كڕیاری چه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
پیته‌ر وێزمان لێكۆڵه‌ر له‌بواری سه‌ربازی ده‌ڵێت: به‌پشت به‌ستن به به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا، وڵاتانی ئه‌ندام له(ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی كه‌نداو) ده‌توانن په‌ره به سوپاكانیان بده‌ن و توانای سه‌ربازی وڵاته‌كانیان له‌رووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به‌رزبكه‌نه‌وه، روونیشی ده‌كاته‌وه كه عیراق و میسر‌و ئیسرائیل و توركیا یه‌كێك ده‌بن له‌گه‌وره‌ترین كڕیاری چه‌ك له‌م ساڵانه‌ی داهاتوودا.
راپۆرته‌كه سه‌رنج راده‌كێشێ بۆ وڵاته ئه‌فریقیه‌كان كه تێیدا به‌رێژه‌ی له 45% كرینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیادیكردووه له‌م ساڵانه‌ی كۆتایدا، وڵاتی جه‌زائیر پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه له‌كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌دوای ئه‌ویشدا هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی مه‌غریب و نایجیریاو كامیرۆن زیاترینی ئه‌و وڵاتانه‌ن له كرینی چه‌كدا، ئه‌ویش به‌هۆی دروستبوونی چه‌ند گروپێكی تیرۆرستی دیارترینیان گروپی تیرۆرستی بۆكۆ حه‌رامه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به عیراق كراوه كه‌تێیدا له‌ساڵی 2014دا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌چه‌ندین وڵات كڕیوه له‌نێوانیان ئێران روسیا‌و ویلایه‌ته یه‌گكرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كه ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان له سوریا‌و عیراق.
PUKmedia –سه‌رچاوه CNN
و/ محه‌مه‌د به‌كر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28