riklam

پێشوازی له‌راپۆرتێكی یوئێن ده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 09:20 AM - 2015-03-23
پێشوازی له‌راپۆرتی یوئێن ده‌كه‌ین

پێشوازی له‌راپۆرتی یوئێن ده‌كه‌ین

دیندار زێباری: پێشوازی له‌راپۆرتی یوئێن ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كومه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان.

د. دیندار زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای وه‌ڵامدانه‌وه‌ و به‌دواداچوونی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: پێشوازی له‌راپۆرتی یوئێن ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌عیراق ئه‌نجامیاندا به‌تایبه‌تی دژ به‌كورده‌ ئێزیدییه‌كان.

زێباری له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: ئێمه‌ له‌لیژنه‌ی باڵای وه‌ڵامدانه‌وه‌ و به‌دواداچوونی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشوازی له‌م بڕیاره‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌رچووه‌ و تێیدا تاوانه‌كانی داعش به‌ جینۆساید داده‌نێ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌پشتیوانی كردن له‌لیژنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردو وتی: ئێمه‌ ئاسانكاری و پاڵپشتییه‌كی زۆری لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كانمان كردووه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی پێویستی كۆكرده‌وه‌ و چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌ ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كانی داعش له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای وه‌ڵامدانه‌وه‌ و به‌دواداچوونی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر وتی: ئه‌م راپۆرته‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ بوونی شێوازێكی روون و ئاشكرا بۆ هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ئێزیدییه‌كان و له‌ ناوبردنیان به‌ كۆمه‌ڵ و چۆڵ كردنی گونده‌كانیان له‌ خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌بنه‌ماكان دان نان به‌ پرۆسه‌ی جینۆساید، بۆیه‌ ئێمه‌ پێشوازیی لێده‌كه‌ین.

ده‌رباره‌ی كریستیانه‌كانیش د. دیندار زێباری وتی: ئێمه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان پێشوازیمان له‌هه‌زاران هاووڵاتی كریستیان كرد كه‌ بۆ پاراستنی گیانیان له‌ده‌ست داعش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت، به‌ هه‌مان شێوه‌ پێشوازیمان له‌توركمان و سابیئه‌ی مه‌ندائی و عه‌ره‌بی سوننه‌ و كوردیش كردووه‌و هه‌موو جۆره‌ ئاسانكارییه‌كمان پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كانی سه‌ر به‌ كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ یوئێن چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات.

زێباری هاوسۆزی و پاڵپشتی خۆیان دووپات كرده‌وه‌ بۆ داوای یوئێن له‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئیحاله‌كردنی تاوانه‌كانی داعش بۆ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و وتی: هاوسۆزی و پاڵپشتی خۆمان بۆ ئه‌م داوایه‌ی یوئێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌ داواكه‌ی عێراقیش ده‌كه‌ین به‌ تۆماركردنی تاوانه‌كانی داعش، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا داوا له‌ حكومه‌تی ئیتیحادیش ده‌كه‌ین به‌ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر رولی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌كانی داعش، له‌ كۆتاییشدا ئاماده‌یی لیژنه‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری كار به‌رده‌ووام له‌گه‌ لیژنه‌ی به‌دواداچوونی راستییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی په‌له‌ بكرێت له‌ دان نان به‌ تاوان و پێشێلكارییه‌كانی داعش وه‌ك جینۆسای و ئه‌م راپۆرته‌ش هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌ له‌م بواره‌دا.

شایه‌نی باسه‌، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌خولی نائاسایی خۆیدا كه‌ له‌1/9/2014 به‌سترا، وه‌ك له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه‌، داوای له‌ كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ كرد كه‌ وه‌فدێك بنێرێته‌ عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ كه‌ داعش ئه‌نجامیداون.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket