لاپه‌ره‌یه‌ك له مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌نفالكراو
جینۆساید 09:37 PM - 2015-03-22.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵَگیرسانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1914، بۆ یه‌كه‌مجار به‌ریتانییه‌كان شاری به‌سڕه‌یان داگیركرد، زۆری پێنه‌چوو توانیان ده‌ست به‌سه‌ر شاری (عیمار)ـه‌دا بگرن، دوابه‌دوای ئه‌ویش له حوزه‌یرانی ساڵی 1915 توانیان ده‌ست به‌سه‌ر شاری (ناسریه)دا بگرن، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ساڵی 1917 سوپای به‌ریتانی توانی بگاته ناو شاری به‌غدا، دوای ئه‌وه پێشڕه‌وی كرد تا شاری موسڵیشی داگیركرد، پاشان به‌ریتانیا له ساڵی 1918 دا توانی هه‌موو عیراق بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆی.
له ته‌ممووزی ساڵی 1920 دا شۆڕشی خه‌ڵكی عیراق ده‌ستیپێكردو هه‌ر ئه‌و شۆڕشه بوو كه توانی ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانی ناچاربكات كه ده‌وڵه‌تی عیراق دابمه‌زرێنێت به‌ناوی (ده‌وڵه‌تی مه‌له‌كی كاتی)، له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و به سه‌رپه‌رشتی حاكمێكی به‌ریتانی، دوای ئه‌وه له ساڵی 1921 دا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م وه‌ك یه‌كه‌م شای عیراق هه‌ڵبژێردرا.
له‌مباره‌یه‌وه د.خه‌لیل ئیسماعیل شاره‌زا له مێژووی عیراق ده‌ڵێت: له ساڵی 1917 سوپای به‌ریتانی له كه‌نداو ده‌ستیكرد به پێشڕه‌وی و ورده ورده هه‌ڵكشا بۆ سه‌ره‌وه، گومانی تێدا نیه كه شوێنی جوگرافی عیراق لای به‌ریتانیه‌كان زۆر گرنگبوو، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌ڕووی ئابووریه‌وه شوێنێكی گرنگی هه‌بووه، هه‌روه‌ها زۆری نه‌وتیش له ناوچه‌كه وایكرد كه عیراق یه‌كێك له‌و شوێنانه بێت كه پێویسته داگیری بكات و له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وای خۆیان بێت، ئه‌وه‌بوو سوپای به‌ریتانی توانی له ساڵی 1917 بگاته به‌غداو له ساڵی 1918 له شاری موسڵیش نزیكبووه‌وه‌و شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیش كۆتایی پێهات.
وتیشی: دوای ئه‌و هێرشانه‌ی ئینگلیز په‌یماننامه‌یه‌ك مۆركرا له‌نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانلی و هاوپه‌یمانه‌كان كه به‌ریتانیا سه‌ركردایه‌تی ده‌كردن له‌م ناوچه‌یه‌و دوای ئه‌وه به‌ریتانیا توانی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌مووی بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆی و داگیری بكات، پاشان له ساڵی 1918 یه‌كه‌م حكومه‌ت له عیراق دروستبوو له‌ژێر چاودێری به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولره‌حمان نه‌قیب، به‌ڵام ساڵی 1921 دانراوه به مێژووی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مساڵه‌دا شا فه‌یسه‌ڵ به‌ڕه‌سمی بووه شای عیراق.
راشیگه‌یاند: چوار ساڵ له‌دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی شانشینی عیراق یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ها له ساڵی 1931 نه‌وت له عیراق دۆزرایه‌وه‌و دواتر عیراق بووه ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌ڵان (عصبه الامم) به ئاگاداری به‌ریتانیاو له ساڵی 1933 شا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م كۆچی دوایی ده‌كات، شا غازی كوڕی شوێنی ده‌گرێته‌وه‌و عیراق پێده‌نێته قۆناغێكی جیاوازتر له‌به‌رئه‌وه‌ی شا غازی ده‌یویست به‌هێز حكومی عیراق بكات، پێش هه‌موو شتێك بڕیاری ده‌ركرد كه هه‌موو ئه‌و حزب و رێكخراوانه‌ی كه له سه‌رده‌می باوكی‌دا هه‌بوون به هێزی چه‌ك دایان بخات.
له‌باره‌ی پیلانگێڕی حكومه‌تی عیراق دژ به كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا، یوسف ئه‌حمه‌د رووناكبیرو شاره‌زا له مێژووی عیراق ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراق و سیستمی پاشایه‌تی هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌وڵه‌تی عیراق شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی پێوه دیاربوو، چونكه دژ به كورد‌و شیعه كاری زۆریان ئه‌نجامداوه، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تادا كه دوو فه‌وجی سوپا له عیراق دروستبووه یه‌كێكیان بۆ له‌ناوبردن و سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی كوردستان بووه.
دوای شه‌ش ساڵ له حكومڕانی شا غازی ئه‌ویش كۆچی دوایی ده‌كات و فه‌یسه‌ڵی دووه‌می كوڕی بوو به جێنشینی و له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی بچووك بووه، بۆیه عه‌بدول ئیلاهی خاڵی راده‌سپێرن بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ببات به هاوكاری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی، هه‌ر له‌وكاته‌وه بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی دوای دوو ساڵ ئه‌و جه‌ورو سته‌مه‌ی له گه‌لی عیراقیان ده‌كرد به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌وه‌بوو شۆڕشی مایسی ساڵی 1941 هه‌ڵَگیڕسا له‌دژی بوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانی له ناوچه‌كه‌دا هه‌روه‌ك له‌م شۆڕشه‌شدا كورد رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه.
له‌مباره‌یه‌وه د.خه‌لیل ده‌ڵێت: ساڵی 1941 شۆڕشی مایس به‌رپابوو كه توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن و عه‌بدول ئیلا كه ئه‌وكاته وه‌سی بوو له‌سه‌ر حوكمی عیراق به‌غدای به‌جێهێشت و چوو بۆ خوارووی عیراق و له دیوانیه خۆی شارده‌وه‌و دوای ده‌ستێوه‌ردانی به‌ریتانیا به هێزی چه‌ك توانیان بارودۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بنه‌ماڵه‌ی شادا بشكێنه‌وه، ئه‌وه‌بوو نوری سه‌عیدو عه‌بدول ئیلا گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا تا ساڵی 1953 مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م ته‌مه‌نی یاسایی ته‌واو ده‌كات و به ره‌سمی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست تا شۆڕشی ساڵی 1958، دوای ئه‌وه له رێگای كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی عه‌بدولكه‌ریم قاسم سیستمی به‌رێوه‌بردن له عیراقه‌وه له شانشینی ده‌گۆڕێت بۆ كۆماری.
له‌مباره‌یه‌وه مامۆستا یوسف ئه‌حمه‌د رووناكبیرو شاره‌زا له مێژووی عیراق ده‌ڵێت: كه باسی شۆڕشی 14 ته‌ممووزی ساڵی 1958 ده‌كرێت، ده‌بێت رۆڵی كورد به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی و فه‌یلیه‌كانیش له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردیدا له‌به‌رچاو بگیرێت، له شۆڕشی 14 گه‌لاوێژ هه‌رئه‌وه‌ش بووه كه له سه‌ره‌تادا عه‌بدولكه‌ریم قاسم باس له‌وه ده‌كات كه (اكراد و العرب شركا‌ء فی هذا الوطن) دیاره ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بووه بۆ كورد.
دوای ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له سه‌ره‌تای شۆڕشی 14ی گه‌لاوێژ عه‌بدولكریم قاسم به كوردی دابوو كه‌چی نه‌یانتوانی به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆیه سه‌ركردایه‌تی كورد ناچاربوو به‌غدا به‌جێبێڵێت و رووبكاته شاخه‌كانی كوردستان و شۆڕش له‌دژی حوكمی نوێی عیراق هه‌ڵبگیرسێنێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه د.خه‌لیل ده‌ڵێت: له ساڵی 1961 په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد‌و قاسم تێكده‌چێت و شۆڕشی ئه‌یلول ده‌ستپێده‌كات له كوردستان له‌وكاته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ساڵی 1963.
له ساڵی 1968 به‌عسیه‌كان به كوده‌تایه‌ك ده‌سه‌ڵاتی عیراق ده‌گرنه ده‌ست و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر ده‌بێته سه‌رۆكی عیراق و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كه‌وته پیلانگێڕان بۆ له‌ناوبردن و قڕكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه‌چی بۆ نیشاندانی نیازپاكی و پیاوباشی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد رێككه‌وتنی 11ی ئازاری 1970ی مۆركرد كه جۆرێك دانپێدانان بوو به مافه‌كانی گه‌لی كورد، كه‌چی له ژێره‌وه له پیلانگێڕان له‌دژی كورد نه‌وه‌ستان و هه‌رئه‌وه‌ش وایكرد به‌بێ جێیه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه پاشگه‌زببنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه مامۆستا یوسف ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: له ساڵی 1972 گه‌وره‌ترین قۆناغی له‌ناوبردن بۆ كورده فه‌یلیه‌كان له‌لایه‌ن به‌عس و له سه‌رده‌می (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر) ده‌ستپێده‌كات، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق به‌ناو له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد له گفتوگۆ‌و وتوێژدا بوون ته‌نانه‌ت ئه‌وكات له مفاوه‌زاته‌كه كه پارتی دیموكراتی كوردستان له دانوستانه‌كاندا بۆ وه‌زیر سكرتێری پارتی ده‌ستنیشان ده‌كات كه له‌وكات حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم كه كوردێكی فه‌یلی بوو، به‌ڵام رژێمی به‌عس قبوڵی ناكه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه پیاوێكی ئێرانیه‌و هه‌رگیز نابێت ببێته وه‌زیر، دوای ئه‌وه كه سه‌ركردایه‌تی كورد بێ هیوا ده‌بێت له حكومه‌تی عیراق، جارێكی تر بڕیاری هه‌ڵَگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش ده‌دات.
له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی حوكمی عیراق له‌لایه‌ن سه‌دام حسێن، جارێكی تر قڕكردنی گه‌لی كورد شێوازی تووندتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ته‌نانه‌ت ئه‌مجاره‌یان ره‌شبگیری كوردی فه‌یلی له ناوجه‌رگه‌ی شاری به‌غدا به توندترین شێوه ده‌ستیپێكرد.
له‌مباره‌یه‌وه زاهیده خان كه ژنێكی كوردی فه‌یلیه‌و دانیشتووی به‌غدایه‌و چیرۆكی تراژیدیای خانه‌واده‌كه‌ی خۆی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئێمه خانه‌واده‌یه‌كی كورد بووین و دانیشتوی شاری به‌غدا بووین، له باوك و باپیرانه‌وه هه‌رله‌وێ دانیشتبووین، خێزانه‌كه‌مان پێكهاتبوو له خۆم و باوكی منداڵه‌كانم كه كه‌سێكی بێوه‌ی بوو دوكانی هه‌بوو له بازاری شۆڕجه، دوو كوڕ‌و دوو كچیشم هه‌بوو، هه‌ر چواریان خوێندكار بوون، ئه‌و رۆژه سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ بوو نانم ئاماده كردبوو بۆ منداڵه‌كانم و چاوه‌روان بووم بۆ ئه‌وه‌ی سفره‌ی نانخواردن له‌م رۆژه كۆمانبكاته‌وه وه‌كو رۆژه‌كانی تر، كه‌چی ئه‌م رۆژه‌یان زۆر جیاواز بوو هه‌رگیز ناتوانم ئه‌م رووداوه وا به‌ئاسانی بۆتان پێناسه بكه‌م، دوای 10 خوله‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵه‌كانم كه هێشتا ده‌ستمان به نانخواردن نه‌كردبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی له ده‌رگا بدرێت ماڵه‌كه‌مان پڕبوو له پیاوه‌كانی رژێم، هه‌روه‌كو كاره‌ساتێكی گه‌وره روویدابێت و ماڵه‌كه‌مان ده‌وره‌درا به ئه‌من ئیستخبارات و وتیان وه‌رن له‌گه‌ڵمان، دوای 5 خوله‌ك ده‌تانگێڕینه‌وه بۆ ماڵه‌وه، كه‌چی دواتر خۆمان له سنووره‌كانی ئێران بینیه‌وه‌و به‌بێ هه‌موو شتێك و به‌پێی په‌تی و به‌سه‌ری كۆت و به برسێتی به‌و گه‌رمایه به تێنویه‌تی به‌بێ پیاو ته‌نها خۆم و منداڵه‌كانم نه‌بێت، ته‌نانه‌ت پیاوه‌كانیشیان لێ جیاكردینه‌وه‌و بۆ زیندانه‌كان و ئێمه‌ش بۆ سنووره‌كانی ئێران و عیراق.
دوای هه‌ڵَگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان له ساڵی 1976 جارێكی تر رژێمی به‌عس به دڕنده‌ترین شێوه كه‌وته‌وه وێزه‌ی خه‌ڵكی بێ دیفاعی كوردستان و هه‌ستا به راگواستنی گونده سنووریه‌كانی ئێران - عیراق و توركیا - عیراق و زیاتر له 5000 گوندی وێران كرد‌و باخ و بێستانه‌كانیشی هه‌ر هه‌مووی سووتاندن و سه‌رچاوه ئاویه‌كانیشی كوێركرده‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی عیراق و ئێران له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان و شكستهێنانی سوپای عیراق له به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌رامبه‌ر به سوپای ئێران و له‌لایه‌كی تریش شكستیان به‌رامبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه، بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان ئه‌مجاره‌یان زۆر دڕندانه‌تر كه‌وتنه گیانی خه‌ڵكی سڤیلی كۆمه‌ڵَگا زۆره ملێكانی به‌حركه‌و قوشته‌په، ژن و پیاوه‌كانیان لێكجیاكرده‌وه‌و پیاوه‌كانیان راپێچی خوارووی عیراق كردن له نوگره سه‌لمان زینده به‌چاڵیان كردن، دوای ئه‌وه‌ش زۆر بێشه‌رمانه به درندانه‌ترین شێوه هه‌ستان به كیمیابارانكردنی گونده‌كانی بالیسان و شێخ وه‌سان و دواتریش شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به دڕاندانه‌ترین شێوه تائێستا له مێژووی مرۆڤایه‌تی كاره‌ساتی وا جه‌رگبڕ رووینه‌داوه كه سه‌رۆكی وڵاتێك به‌مشێوه‌یه هاووڵاتیانی خۆی له‌ناوببات له چركه‌ساتێكدا زیاتر له 5000 ژن و پیرو په‌ككه‌وته به گازی ژه‌هراوی له‌ناوببات.
سوپای عیراق هه‌ر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستا دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بێت زنجیره‌یه‌ك په‌لاماری سه‌ربازی به هه‌شت هه‌نگاو بۆ شه‌ش شوێنی جیاوازدا بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ستیپێكرد، له 22ی شوباتی ساڵی 1988 له دۆڵی جافایه‌تی ده‌ستیپێكردو له‌ژێر فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عیراق سه‌دام حسێن و به سه‌ركردایه‌تی (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) ئه‌نجامدرا له‌ژێر ناوی ئه‌نفال، دوایین قۆناغیش له بادینان بوو كه له 6ی ئه‌یلولی ساڵی 1988 كۆتایی پێهات كه زیاتر له 180000 كه‌سی له ژن و منداڵ و پیری بێچاره‌و په‌ككه‌وته‌و بێتاوانی له زیندانه‌كان كۆت و به‌ند كرد‌و له دوایشدا زینده‌به‌چاڵی كردن، كه‌چی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سته‌م و زوڵم و زۆرداریه‌ی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد هات، به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه‌و قوربانی زۆری‌دا بۆ ئه‌م رۆژه‌ی كه دروستیكردو قوربانی زۆریشی ده‌وێ بۆ دواڕۆژی روونترو گه‌شتر ده‌بێت و چه‌ند دوژمنانمان دڵڕه‌ق و بێ شه‌رم له به‌رامبه‌رمان ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میللـه‌ته‌كه‌مان به خوێنی خۆیان زۆر قاره‌مانانه‌و رق ئه‌ستوورتر به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه‌و له دنیای مرۆڤایه‌تیش پشت ئه‌ستوورو دۆستمان زیاتر ده‌بێت.
PUKmedia ستار محه‌مه‌د ئه‌مین - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23