riklam

به‌عشیقه‌.. داعش شوێنه‌وارێكی سه‌رده‌می ئاشورییه‌كان وێرانده‌كات

شوێنەوار‌‌ 06:22 PM - 2015-03-08
سیانزه‌یه‌م پایته‌ختی ئیمبراتۆرییه‌تی ئاشوری بووه‌

سیانزه‌یه‌م پایته‌ختی ئیمبراتۆرییه‌تی ئاشوری بووه‌

تیرۆرستانی داعش له‌ ناحیه‌ی به‌عشیقه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای موسڵ، ناوچه‌ی شوێنه‌واری گرنگی خورسیباد- یان وێرانكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ موسڵ ئه‌مڕۆ 8-3-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش دوو رۆژه‌ خه‌ریكی تێكدان و وێران كردنی ناوچه‌ی خورسیباد-ی شوێنه‌واری گرنگی ناوچه‌كه‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ 5 كیلۆمه‌تر له‌باكوری سه‌نته‌ری شاری موسڵ و سه‌ربه‌ ناحیه‌ی به‌عشیقه‌یه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: شوێنه‌واری خورسیباد چه‌ندین مه‌زارگه‌و  شوێنه‌واری دێرین له‌ خۆده‌گرێت و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ئاشورییه‌كان و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی مێژوو، سیانزه‌یه‌م پایته‌ختی ئیمبراتۆرییه‌تی ئاشوری بووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و مێژووی دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می پادشا (سه‌رجۆن)ی سێیه‌م.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیرۆرستانی داعش پارچه‌ ئاسه‌واره‌ بچوكه‌كان ده‌به‌ن و ده‌یفرۆشنه‌وه‌، شوێنه‌واره‌ گه‌وره‌كانیش وه‌ك دیوارو پایه‌و بیناو كۆڵانه‌كانی ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كه‌ ده‌ته‌قێننه‌وه‌و به‌شۆفڵ ده‌یروخێنن.

جێی یاسه‌ تیرۆرستانی داعش هه‌رله‌ سه‌ره‌تای داگیركردنی موسڵ، كه‌وتنه‌ وێرانكردن و به‌تاڵان بردنی ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌، وێرانكردنی خورسیباد-یش یه‌كێكه‌ له‌و وێرانكارییانه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا كه‌ زیانێكی زۆر گه‌وره‌ به‌ عیراق ده‌گه‌یه‌نێت.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket