riklam

په‌یامی كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌بۆنه‌ی 24ـه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی كورد‌

ی.ن.ک‌‌ 01:03 PM - 2015-03-04
گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م

گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م

به‌بۆنه‌ی بیست و چواره‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.

ده‌قه‌كه‌ی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
له‌ بیست و چواره‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆرداری و سته‌می چه‌ند ساڵه‌ی حزبی به‌عس، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م و ده‌خوازم ئه‌م رۆژه‌ گرنگ و مێژووییه‌ ببێته‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان و سه‌ركه‌وتنی كۆتایی گه‌له‌كه‌مان.

مێژوو شاهێده‌ كه‌ ئه‌وی رۆژێ گه‌له‌كه‌مان له‌ به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆرییه‌كانی به‌عس چۆكی دانه‌داو به‌ هاوكاری و پاڵپشتی و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان راپه‌ڕین و رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینیش بووه‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئه‌و قاره‌مانه‌تییه‌ی گه‌له‌كه‌مان و دواجار به‌ رزگاركردنی سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كان كۆتایی هات و بووینه‌ خاوه‌نی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆمان.

هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست...
ئه‌مڕۆ كه‌ 24 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێ به‌سه‌ر راپه‌ڕین و ئازادكردنی شاره‌كانی كوردستان، گه‌له‌كه‌مان له‌ قۆناغێكی هه‌ستیارو دژواردایه‌و به‌ درێژایی سه‌دان كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین رێكخراوی تیرۆرستی جیهان له‌ شه‌ڕداین و له‌ سایه‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان و به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه‌و كوردستان ئارامه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو رۆژێك زیاتر پێویستمان به‌ ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌و ده‌بێ هه‌موومان تێبكۆشین بۆ رزگاری یه‌كجاری و گه‌یشتنمان به‌ ئاواته‌ له‌مێژینه‌ییه‌كانمان و شادكردنی رۆحی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه‌ له‌ پێناوی خاك و نیشتماندا خوێنیان به‌خشی.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket