هه‌وڵه‌كان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی كۆبانێ به‌رده‌وامه
تاراوگە 11:53 PM - 2015-03-03.
له‌چوارچێوه‌ی درێژه پێدانی چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پشتگیری بۆ كۆبانێ و كوردستان، رۆژی شه‌ممه‌ی 8 ی رێبه‌ندان له‌شاری تۆلووز پایته‌ختی ئۆكسیتانیهكان، به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر لهكوردستانیانی ئه‌و شاره‌و شاره‌كانی دهروروبهرو به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌دۆسته فه‌رنسیه‌كان ئێواره‌یه‌ك سازكرا كه له شه‌ش سه‌عاتدا توانرا ئه‌و ئێواره‌یه به كۆنفرانس و وتار‌و ئاهه‌نگ و میوزیك و سه‌مای كوردی برازێته‌وه و ته‌واوی ده‌ستكه‌وتی ئه‌و ئێواره‌یه بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوابو.
ئه‌وه‌ی جێگای به‌ئاگاهێنانه‌وه‌یه، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هێرشی ترسناكی چه‌كداره شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی به‌ناو داعشه‌وه، له شاریتۆلووز و ئه‌لبی (ئه‌نجومه‌نێكی پشتگیری دروست بو له‌سه‌ر شێوه‌ی رێكخراوی دیموكراتی رێگاپێدراو به‌بێ یاسای فهرهنسیساڵی 1901 ،كه‌بریتیه له یاسای كاری رێكخراوه‌یی، هه‌موو تاكێك ئه‌توانێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا كاری رێكخراوه‌یی خۆی بكات)، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش كه بریتیه له‌شانزه رێكخراو و پارتی سیاسی و سه‌ندیكا، جگه له‌دوو سێ رێكخراوی كوردی باكورو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باشوور، ئه‌وانی تر هه‌مویان پارت و سه‌ندیكای چه‌پ دۆستی كوردن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بهخۆنیشاندان و دیداری ئه‌ندام په‌رله‌مان و گه‌یاندنی ده‌نگی شه‌ڕه‌ڤانان و پێشمه‌رگه له رێگای راگه‌یاندنه‌كانه‌وه كه‌مته‌رخه‌میان نه‌كردوه، له ئه‌نجامی ده‌یان كۆبونه‌وه‌و خۆئاماده‌كردن ئه‌م چالاكیانه گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام، هه‌ربۆیه‌ش له‌مێژه ئه‌م ئێواره‌یه‌ش بریاری له‌سه‌ر درابوو به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كهدهستكهوتی ئه‌و ئێواره‌یه بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوا بێت بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆیان، ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی كه‌پێشتریش هه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه توانی له‌رێگای (مانگی سوری كوردستانه‌وه) دوو وهجبهدهرمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی بگه‌یه‌نێته كۆبانێ و له ئێستاشدا كۆمه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی گه‌رم و به‌تانی به‌رده‌وامه پاش ئه‌وه‌ی پهیوهندیكراوه به بازاره گه‌وره‌كانه‌وه وه‌ك كارفور و ئۆشان، كه به‌ڵێنیانداوه له‌م روه‌وه هاوكاری بكه‌ن و له‌كاتی خۆیدا بهرێئهكرێت بۆ ئاواره‌كان له‌كوردستان.
شه‌ش سه‌عات بۆ كۆبانێ، ئێواره‌یه‌كی خنجیله‌و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی شایسته زۆر به‌سه‌ر كه‌وتویی گه‌یشته ئه‌نجام، به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری كوردستانی رۆژئاوا لهبرۆكسێل فاروق دورور و نوێنه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان پ.ك.ك له‌فه‌ره‌نسا سلیمان گێنێلێ و به‌رپرسی كه‌رتی باشووری باكورو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حه‌مه عوسمان، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسی و پارتی چه‌پ و به‌ره‌ی چه‌پی فه‌ره‌نسی و پارتی نوێێ دژی كاپی تالیست و بزوتنه‌وه‌ی ئاشتی ئافره‌تان، هه‌موو به وتاری پشتگیری بۆ گه‌لی كورد‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و شه‌رڤانانی رۆژئاوا به‌شداریان كرد به‌تای بهتیرۆڵی ئافره‌تان لهمبارودۆخهداو ئازایه‌تیان و به‌رخۆدانیان زۆربه‌رزو پرشكۆ راگیرا‌و بۆماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی به‌پێوه چه‌پڵه بارانیان كردن و جگه له‌سه‌ری رێز و وه‌فا بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان له حه‌مرینه‌وه بۆدیاربهكرو مه‌هاباد و كۆبانێ و جه‌زیره، له‌وتاری برایانی باكور و رۆژئاوای كوردستاندا رۆڵ و هه‌ڵوێستی مه‌كته‌بی سیاسی باكورو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رز راگیرا‌و ئاواتی چاكبونه‌وه‌ی به‌رێز مامی گه‌وره یانخواست، هه‌روه‌ها له‌هه‌موو و وتاره‌كاندا ئاماژه به‌ده‌روی نائاسایی و دورِویی توركیا كرا‌و ئیدانه‌ی ئه‌وسیاسه‌ته ناره‌وایه‌یان كرد‌و داوایان له وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان كرد كه به‌په‌رۆشه‌وه هاوكاری گه‌لی كورد بكرێت بۆ گه‌یشتنیان بهئامانجهكانیان و پشتگیری دیبلۆماسی بكرێن بۆ دیاریكردنی دیاریكردنی مافی چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌یان و به‌زوترین كات یارمه‌تی دروستكردنه‌وه‌و بنیاتكردنهوهی شار‌و گونده‌كانیان بدرێت، وهئاماژهش به‌وه‌كرا كه‌راسته كۆبانێ ئازاد كرا به‌ڵام له ئێستادا له‌كه‌ركوك و شه‌نگال و ناوچه‌كانی تردا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌رده‌وامن له‌به‌رخۆدان و رۆژنیه رۆڵه‌كانیان شه‌هید نه‌بن، هه‌روه‌ها دوبارهكرایهوه كه كورد به‌ته‌نها شهر بۆخۆی نه‌كردووه به‌ڵكو به‌ته‌نها بهرورِوی ترسناكترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه‌و شهر ئه‌كات بۆ پاراستنی دیموكراسی و مرۆڤایه‌تی له‌جیهاندا.
هه‌ر له‌میانه‌ی چالاكیه‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا، وابرِیاره كه وه‌فدێك به‌رێبكه‌وێت بۆ كۆبانێ و تا له‌نزیكه‌وه له‌بارودۆخه‌كه ئاشنابن و له پێویستیه‌كان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی كۆبانێ ئاگاداربن و له‌هه‌مانكاتدا كۆمه‌كی ئه‌و ئێواره‌یه‌ش بگه‌یه‌نن، ئه‌م وه‌فده له‌رۆژی 16 ی ئه‌م مانگه‌وه بهرِێ ئه‌كه‌وێت و پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شه‌ره‌ڤانان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ئه‌كه‌ن پاشان دێنه‌وه دیاربه‌كر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره‌وه، خوانێكی كوردیان بۆ ئاماده ئه‌كرێت، ئه‌وه‌ی جێگای باسه له‌زۆر له‌وڵاتانی ئه‌وروپاوه له‌هه‌مان رۆژدا‌و لهوخوانهدا ئاماده ئه‌بن و پاشان رۆژی 21 ی مانگ به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ئه‌بن، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ له‌به‌ر رێزێك بۆ شه‌هیدان ره‌نگه ئه‌و ئاهه‌نگه وه‌ك ساڵانی رابردوو نه‌بێت.
PUKmedia حهمهعوسمان / فه‌ره‌نسا
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23