تیرۆر له هه‌فتاكانه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ
جینۆساید 09:28 AM - 2015-03-02ئه‌سعه‌د جه‌باری
بزووتنه‌وه‌كانی "تیرۆر" له هه‌فتاكانه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ
ده‌سته‌ی ئێزگه‌كانی به‌ریتانیا"بی بی سی" زنجیره‌یه‌ك بابه‌تی مێژوویی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌كانی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی بڵاوكرده‌وه، تیایدا به‌ڕوونی باس له‌ده‌ركه‌وتن و شوێنی گه‌شه‌كردنیان ده‌كات، هه‌روه‌ها چۆن توانیان به‌چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك پێشبكه‌ون له‌دوای هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه تاكو ئێستا، هه‌ر له‌محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام فه‌ره‌ج تا ده‌گاته سه‌ركرده‌ی تیرۆریستی ئێستایان ئه‌بوبه‌كر ئه‌لبه‌غدادی.
هه‌فتاكان: "شۆڕشگێڕه‌كان"
ڕه‌گوڕیشه‌ی بزووتنه‌وه‌كانی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌دیاریكراویش له‌میسره‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌دات، كاتێ كۆمه‌ڵێ چه‌كدار پێكهێنران به‌ئامانجی لێدانی رژێمه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جیهانی عه‌ره‌بی،ئه‌و كاتیش نامیله‌كه‌یه‌كی به‌ناوبانگیان ده‌ركرد به‌ناونیشانی"الفریضه الغائبه" كه وه‌كو رێنومایی وابوو بۆ ئه‌و بزووتنه‌وانه.
نووسه‌ری ئه‌و نامیله‌كه‌یه كه به‌ڕه‌گه‌ز میسریه‌و ناوی محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام فه‌ره‌ج-ه له‌نامیلكه‌كه‌یدا به‌موسڵمانان ئه‌ڵێ"زۆر پابه‌ندن به‌فه‌ریزه‌كانی ئایینه‌وه، به‌ڵام فه‌ریزه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیان فه‌رامۆش كردوه كه ئه‌ویش جیهاده"، ئه‌م بیرمه‌نده ئیسلامیه داواده‌كات كه بایه‌خ به‌شه‌ڕ بده‌ن، ئه‌ڵێ" دووژمن نزیكه"، لێره‌دا مه‌به‌ستی رژێمه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرینه‌ی موسڵمانن، داواده‌كات كه شه‌ڕیان به‌رپابكرێ دژبه دووژمنانی ده‌ره‌كی یان "دووژمنانی دوور"، هه‌ر ئه‌وكاتیش كۆمه‌ڵێك پێكهێنران له‌خه‌ڵكانی جیهادی و وه‌كو كوده‌تاچی رۆڵیان ده‌گێڕا زۆرتر تاوه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی درێژكراوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر ساداتیان تیرۆركرد له‌ساڵی 1981.
هه‌شتاكان: "جیهادی ئه‌فغانی"
دوای ئه‌وه‌ی جیهادیه‌كانی میسر سادات-یان تیرۆركرد كه‌وتنه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و گرتن بۆیه هه‌ڵهاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی میسر، ئه‌فغانستان ئه‌و كات باشترین شوێن بوو بۆ ئه‌وان، كه‌دواتر بووبه گۆڕه‌پانی جیهاد، ئه‌وكاتیش ئه‌مریكاو وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی هانی گه‌نجه موسڵمانه‌كانیان ئه‌دا تاكو بچن دژبه یه‌كێتی سۆڤێت و حكومه‌تی ئه‌وكاتی كۆمه‌نیستی كابول بجه‌نگن.
فه‌تواكانی "عه‌بدوڵڵا عه‌زام"ی فه‌له‌ستینی ئوردنی هانده‌ربوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌نجه‌كانی هاندا به"جیهادكردن فه‌رزه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك، ئه‌گه‌ر هاتوو زه‌وی موسڵمانیان داگیركردبوو".
نه‌وته‌كان: "ئه‌لقاعیده"
بناغه‌ی ناوی "القاعده" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وتارێكی عه‌بدوڵڵا عه‌زام كه له‌یه‌كێك له‌گۆڤاره‌كانی له‌ئه‌فغانستان ده‌رده‌چوو بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی"القاعده الصلبه"، له‌و وتاره‌دا داوای دامه‌زراندنی قاعیده‌یه‌ك ده‌كات بۆ "موسڵمانان" له‌ئه‌فغانستان، ئه‌وه‌ی عه‌زام ئه‌یویست رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی بوو له‌درووستكردنی قاعیده كه خۆی له‌ساڵی 1989 كوژرا به‌ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو، هه‌تاوه‌كو ئێستاش كه‌س خۆی نه‌كردوه به‌ساحێبی كوشتنه‌كه‌ی، له‌و ڕۆژه‌وه فیكره‌ی جیهادی جیهانی بوو ناونیشانی سه‌ره‌كی چالاكیه‌كانی قاعیده، دوای سه‌ركه‌وتنیش به‌سه‌ر هێزه‌كانی سۆڤێت له‌ئه‌فغانسان ئه‌و گروپه خۆیان پڕچه‌ككرد.
هه‌ندێك كه‌س هه‌وڵیاندا ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر هێزه‌كانی گه‌وره‌ی دونیا بگوێزنه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان، هه‌ربۆیه شوێنه گه‌شتوگوزاریه‌كانی میسر كرانه ئامانج، هه‌روه‌ها لیبیاش ئه‌و شه‌پۆله توندڕه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی بویه‌وه، ته‌قینه‌وه‌كان گه‌یشتنه سعودیا، زۆرێك له‌شانه‌ی نووستوو له‌ئوردن-ه‌وه رێكده‌خران.
وڵاتی جه‌زائیر یه‌ك ده‌یه‌ی ساڵ رووبه‌ڕووی توندوتیژی مه‌رگو خوێن بوویه‌وه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئیسلامیه‌كانه‌وه هه‌بوو كاتێ ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت پاش بردنه‌وه‌یان له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی گه‌راِبونه‌وه له‌ئه‌فغانسان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شداریشیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌كردبوو پێشتر هه‌ڵسابوون به‌پێكهێنانی گروپی چه‌كدار.
هه‌ندێكیان له‌وانه‌ی له‌ئه‌فغانسانه‌وه گه‌ڕابونه‌وه ده‌یانویست هه‌مان ئه‌زمونی ئه‌فغانی دووباره‌بكه‌نه‌وه له‌شوێنانیتر، ئه‌وه‌بوو به‌شداری شه‌ڕیان كرد له‌بۆسنه‌و تاجیكستان و چیچان.
هه‌ردوو فیكره‌ی "جیهادی" و "كوده‌تا" له‌میسردا بوون به‌ته‌واوكه‌ری یه‌كتر، له‌گه‌ڵ فیكره‌كانی ئه‌فغانستان ئاوێته‌ی یه‌كیتر بوون سه‌رئه‌نجامێكی نوێ هاته ئاراوه ئه‌ویش"سه‌له‌فیه‌تی جیهادیه‌كان"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پراكتیزه‌كرا له‌لایه‌ن ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری به‌ڕچه‌ڵه‌ك میسریی و سه‌رۆكی ئێستای قاعیده‌و سه‌ركرده‌ی پێشووی قاعیده ئوسامه بن لادن-ی ملێونێره‌وه.
ئیتر ئه‌وه‌بوو ساڵی 1998 بڕیاریاندا به‌دامه‌زراندنی "به‌ره‌ی ئیسلامی جیهانی بۆ شه‌ڕكردن دژبه یه‌هودیی سه‌لیبیه‌كان"، سه‌ره‌تاش ئه‌لقاعیده به"جیهادی جیهانی" ده‌ستیان پێكرد، هه‌ر له‌وساڵه‌دا جیهادیه‌كان هه‌ردوو باڵوێزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگتروه‌كانی ئه‌مریكایان ته‌قانده‌وه له‌كینیاو ته‌نزانیا، پاش سێ ساڵیش جیهادیه‌كان كه‌شتیه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكیان ته‌قانده‌وه له‌كه‌ناره‌كانی ئاوی یه‌مه‌ن.
هه‌زاره‌ی دووه‌م: "ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌یلول"
له‌به‌ره‌به‌یانی 11ی سێبته‌مبه‌ر"ئه‌یلول"دا چوار فڕۆكه‌ی شارستانی كه جیهادیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتبوو، هێرشیان كرده سه‌ر بینا سه‌ره‌كیه‌كانی نییۆرك و واشنتن-ی پایته‌ختی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش بوونه هۆی كوژرانی نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س، دواتریش بوه مایه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌فغانستان و راوه‌دوونانی ئه‌وكه‌سانه‌ی تێوه‌گلابوون له‌و هێرشه‌ی 11ی سێبته‌مبه‌ر.
دواتر جیهادیه‌كانی قاعیده شێوازێكیتری نوێیان داهێنا ئه‌ویش مه‌شقو راهێنان بوو به‌لاوانی جیهادی و ناردنه ده‌ره‌وه‌یان له‌ئه‌فغانستانه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسانیان به‌كرده‌وی ته‌قینه‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی له"بالی" ی ئه‌ندۆنیسیا ساڵی 2203 رویدا، هه‌روه‌ها "دارولبه‌یزا" ساڵی 2003، و "مه‌درید" ساڵی 2004 ، و "له‌نده‌ن و عه‌مان" له‌ساڵی 2005.
هه‌روه‌ها سعودیاش كه‌وته به‌رده‌م په‌لاماری جیهادیه‌كان له‌نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2007 ، به‌ڵام دوای په‌لاماری ئه‌مریكا بۆ عیراق له‌ساڵی 2003 نه‌وه‌یه‌كی نوێی چه‌كدار سه‌ریهه‌ڵدا كه ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئوردنی رابه‌رایه‌تیانی ئه‌كرد، هه‌ربۆیه قاعیده له‌عیراقدا یاخود بوترێ له‌بیلادی رافه‌ده‌ین نمونه‌یه‌كی رادیكالایانه‌ی له‌بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ده‌ستپێكرد.
ئه‌وه‌بوو كوشتن و سه‌ربڕین تۆمارئه‌كران و له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه بڵاوئه‌كرانه‌وه، هه‌روه‌ها كرده‌وه خۆكوژیه‌كان و ڕفاندنیش، زه‌رقاوی له‌بۆردومانێكی سوپای ئاسمانی ئه‌مریكا ساڵی 2006 كوژرا.
لقه‌كانی "ئه‌لقاعیده"
له‌دوای ساڵی 2008 رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده هه‌ڵسان به‌تێكه‌ڵكردنی هاوپه‌یمانێتی نوێ له‌ناوخۆدا، ئه‌وه‌بوو لقه‌كانی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستیه له‌زۆر شوێن كرانه‌وه، له‌عیراقدا ئه‌م رێكخراوه ده‌ناسرێ به"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عیراق"دا.
له‌یه‌مه‌ن جیهادیه‌كان یه‌كیانگرت له‌ژێر ناوی"قاعیده له‌جه‌زیره‌ی عه‌ره‌ب"، هه‌روه‌ها له‌جه‌زائیر جیهادیه‌كان ده‌نگیان به‌قاعیده‌دا و ناوی رێكخراوه‌كه‌یان گۆڕی بۆ "قاعید له‌وڵاتانی رۆژئاوای ئیسلامی"، پانتایی چالاكیه‌كانیشیان فراوانكرده‌وه بۆ كه‌ناره‌كانی بیابانه‌كانی باشوور.
هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی لاوانی جیهادله‌سۆماڵ په‌یوه‌ندیان به‌قاعیده‌وه كرد پاش كوشتنی سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه ئوسامه بن لادن له‌پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی تایبه‌تدا له‌ساڵی 2011.
"به‌هاری عه‌ره‌بی" و سوریا
كوشتنی بن لادن بۆ قاعیده وه‌ك رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك وابوو بۆ بزووتنه‌وه جیهادیه‌كان، به‌ڵام رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌وره به‌هاری عه‌ره‌بی بوو.
ئه‌و بزووتنه‌وه خۆپیشاندانیانه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی كه بوونه مایه‌ی رووخاندنی چه‌ند رژێمێكی به‌هێز له‌ناوچه‌كه وه‌ك تونس و میسر و یه‌مه‌ن ئایدۆلۆژیه‌تی جیهادیه‌كانی خسته په‌راوێزه‌وه.
به‌ڵام به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی توندوتیژی له‌زۆر شوێنی جیهانی عه‌ره‌بیه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، به‌تایبه‌تی له‌سوریا، قورساییه‌كیتری به‌خشیه‌وه به‌و بزووتنه‌وانه، سوریاش بوه ناوچه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بۆ جیهادیه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌و چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی جیهادی چه‌كداری له‌خۆی كۆكرده‌وه.
ئه‌و رێكخراوانه‌ش ململانێ كه‌وته نێوانیانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌نێوان "جبهه النصره" كه په‌یوه‌ندیان به‌قاعیده‌وه هه‌بوو له‌گه‌ڵ "داعش" كه ئێستا ناوچه‌یه‌كی فراوانیان له‌ژێر ده‌ستدایا له‌سوریاو عیراق،چه‌ندجارێكئه‌و رێكخراوانه‌ناوی خۆیان گۆڕیه‌وه، دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عیراقیان به‌ناوی موسڵ داگیركرد له‌حوزه‌یرانی 2014، سه‌ره‌تای بناغه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێكخراوی ئه‌لقاعیده له‌بیلادی نه‌هرین .
ئه‌و فراوانبوونه‌وه‌یه‌ش پاڵی به‌و رێكخراوه‌وه ناوه كه ئیعلانی خیلافه‌ت بكه‌ن له‌وشوێنانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه، وێنه‌كانی سه‌ربڕینی رۆژنامه‌نووسان، بونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه سوپای ئاسمانی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بریاربده‌ن به‌لێدانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه.
له‌وڵاتی میسریش به‌م دواییه كۆمه‌ڵێكی توندڕه‌و خۆیان راگه‌یاند به‌ناوی "انصار بیت المقد‌س" كه چالاكیه‌كانیان له‌پارێزگاكانی باكووری سینا بوو، ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیان به‌رێكخراوی داعش-ه‌وه كرد‌و په‌یمانیان بۆ ئه‌بو به‌كر ئه‌لبه‌غدای راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: له‌نده‌ن bbc
ئه‌سعه‌د جه‌باری
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28