riklam

پاره‌ بۆ پڕۆژه‌ی دووسایدی رانیه‌ دابینكرا

ئابوری 07:37 PM - 2015-03-01
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان راسپێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دابین بكات

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان راسپێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دابین بكات

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ پڕۆژه‌ی دووسایدی بازاڕی رانیه‌ به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و نه‌بوونی بودجه‌وه‌ وه‌ستاوه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی نیگه‌رانی زۆری خه‌ڵك و كاسبكارانی ئه‌و شاره‌ كه‌ئاسته‌نگی دروستكردبوو له‌ به‌رده‌میاندا.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی شاری رانیه‌ هه‌میشه‌ له‌په‌یوه‌ندیدابوون له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی په‌له‌بكرێت له‌ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژه‌ ستراتیژیه‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كاردكردن له‌دوسایده‌كه‌ وه‌ستا وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی پرۆژه‌كه‌یان كردو له‌نزیكه‌وه‌ گوێیان له‌به‌ڵێنده‌رو خه‌ڵكی كاسبكار گرت پاشان بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان داواكاری خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی گه‌یانده‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا پێشینه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌كه‌ سه‌رفبكرێت، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ كاردن له‌پرۆژه‌كه‌ به‌هۆی نه‌مانی پاره‌وه‌ وه‌ستێندرایه‌وه‌، خۆشبه‌ختانه‌ جارێكی تر قوباد تاڵه‌بانی هاته‌وه‌ سه‌رخه‌ت و ئه‌مڕۆش بڕیاری پێدانی پێشینه‌ی دووه‌م له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌واوبوو ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌زووترین كاتدا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ سه‌رفبكرێت و كاركردن له‌پرۆژه‌كه‌دا ده‌سپێبكاته‌وه‌.

هیوا قه‌ره‌نی قائیقامی قه‌زای رانیه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ PUKmedia پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: به‌ هه‌وڵ و هیمه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، توانرا پێشنه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ی دووسایدی رانیه‌ دابینبكرێـت و ئه‌مڕۆش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ د. ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین و رایگه‌یاند كه‌توانراوه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی و ئیمزای كۆتایی بۆ سه‌رفكردنی پێشینه‌ی دووه‌می پرۆژه‌كه‌ بكرێت و له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان راسپێردراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دابین بكات، خوازیاریشین كه‌له‌ زووترین كاتدا پاره‌كه‌ بۆ به‌ڵێنده‌ره‌كه‌ سه‌رفبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌ستبكرێته‌وه‌ به‌كاركردن له‌و پرۆژه‌ ستراتیژیه‌ی شار.

 


PUKmedia ئاری مسته‌فا-رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket