riklam

سنەو سلێمانی بەرەو پەیوەندی فراوانتر هەنگاو دەنێن

کوردستان 07:10 PM - 2015-03-01
رێكه‌وتنێكی 25 خاڵیان له‌بواره‌ جیاوازه‌كاندا ئیمزاكردوه‌

رێكه‌وتنێكی 25 خاڵیان له‌بواره‌ جیاوازه‌كاندا ئیمزاكردوه‌

لەڕێگەی ئیمزاكردنی  لێكگەیشتن نامەیەكەوە، شاری سلێمانی و شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان هەوڵی فراوانكردنی پەیوەندییەكانیان دەدەن لەبوارەكانی بازرگانی و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی توانا مرۆییەكان و ئاڵوگۆڕی كلتوری و گەشەپێدانی ژێرخان.

رۆژی  25ی شوبات دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری سلێمانی بەیاوەری وەفدێك لەبەرپرسە حكومییەكانی پارێزگای سلێمانی كە پێكهاتبوون لە بەڕێوەبەری وەبەرهێنان و كشتوكاڵ و بەرێوەبەری كارەباو ڤێترنەری و گومرگی باشماخ و ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی پارێزگای  كوردستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد.

لەسەردانەكەدا كە ماوەی دوو رۆژی خایەند، پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی  پارێزگای كوردستان و شاری سنەی ناوەندی ئەو پارێزگایە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكاندا تەئكیدكرایەوە لەگەشەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولاو بۆ ئەو مەبەستەش رێكەوتنێكی لێكگەیشتن لەنێوان دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و عەبدول محەمەد زاهیدی پارێزگاری سنە ئیمزاكرا.

رێكەوتنەكە لە بیست و پێنج خاڵ پێك دێت  زۆر بواری لەخۆی گرتووە لەوانە:
جەختكردنەوە لە رێكەوتنامەكانی پێشوو ئاڵوگۆڕ لەبوارەكانی پیشەی  و فێركاری و هونەری و تەكنیكی و كارەبا و كشتوكاڵ و پزیشكی.
هەوڵدانی زیاتر بۆ بەرەسمی  ناساندنی خاڵی سنوری سەیران بەندی بانەو چاكردنی رێگەی خاڵە سنورییەكان  و كردنەوەی  لقی بانكی میللی ئێران لە سلێمانی.
هەروەك لە بەشێكی تری لێكگەیشتن نامەكەدا هاتووە: هەردوو رێكەوتوون لەسەر پشگیری زیاتری چالاكییەكانی  كەرتی تایبەت و پێشوازیكردن لەبەگەڕخستنی سەرمایە لەلایەن  كەرتی تایبەتی هەردوولاوە  بەشێوەی هاوبەش.
لەبەشێكی تری لێكگەیشتن نامەكەدا  هەردوولا رێكەوتوون ئاسانكاری زیاتر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان و بەڵێندەرو بازرگانانی  كوردستانی رۆژهەڵات بكرێت و رۆتینات لەو بارەیەوە كەمبكرێتەوە.

لەخاڵی 17ی لێكگەیشتن نامەكەدا هاتووە، كە پارێزگاكانی كوردستان و سلێمانی  ئامادەییان دەربڕیووە بۆ بەدواداچوونی دامەزراندنی  هێڵی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و شاری سنە.
هەر بەپێی رێكەوتنەكەو لەچەندین خاڵدا تەئكیدكراوەتەوە لەگەشەپێدانی پەیوەندییەكان لەكەرتی كشتوكاڵ بەتایبەت لەبواری وەبەرهێنان و  بازرگانی كاڵا كشتوكاڵییەكان و گواستنەوەی ئەزموون و فێركاری. 

هەروەك لەبواری هاوكاری زانكۆی و خوێندن و پزیشكیش لەڕێكەوتننامەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندییەكان.
سەبارەت بەپەیوەندییەكان لەبواری كلتور و رۆشنبیریدا لە خاڵی 23ی رێكەوتنەكە هاتووە: دوو لایەن ئامادەیی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەگەشەی پەیوەندییەكان و هاوكارییە فەرهەنگی، هونەری و وەرزشییەكانی نێوان هەردوولا.

PUKmedia

 

48916132015_4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket