riklam

رانیه‌..ئه‌مساڵ به‌جیاواز یادی راپه‌رین ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 05:55 PM - 2015-03-01
رانیه‌..ئه‌مساڵ به‌جیاواز یادی راپه‌رین ده‌كرێته‌وه‌

رانیه‌..ئه‌مساڵ به‌جیاواز یادی راپه‌رین ده‌كرێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی دوێنی 28/2/2015 ده‌سته‌ی به‌پارێزگابوونی رانیه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیان سازكردو بڕیاریاندا كه‌ئه‌مساڵ له‌رانیه‌ یادی راپه‌رین نه‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی شاری رانیه‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی راپه‌رین.

هیوا قه‌ره‌نی قائیمقامی قه‌زای رانیه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ داواكاری ده‌سته‌ی به‌پارێزگابوونی رانیه‌مان پێگه‌یشت سه‌باره‌ت به‌ بایكۆتكردنی ده‌وام له‌رۆژی 4/3/2015 و ده‌وام كردن له‌ رۆژی 5-3 دا كه‌پشووی ره‌سمیه‌، ئێمه‌ش وه‌ك ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ به‌ره‌چاوكردنی گله‌یی هاووڵاتیان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی رۆژی راپه‌رین بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و داواكاریه‌مانداو بڕیاریشه‌ له‌رۆژی 5-3 دا یادی راپه‌رین بكه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام به‌و به‌رفراوانیه‌ی ساڵانی رابردوو نا.

وتیشی: رۆژی راپه‌رین ته‌نها سه‌ردانی گۆرستانی شه‌هیدان ده‌كه‌ین و به‌ڵین بۆ شه‌هیدان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌دریژه‌ پێده‌ری رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌یان بین و جگه‌له‌وه‌ وه‌ك حكومه‌ت هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ترمان نییه‌ بۆ یادی راپه‌رین ئه‌ویش بۆ دووهۆكار ده‌گه‌رێته‌وه‌، یه‌كه‌میان  ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌شه‌ری داعشدا زۆرترین شه‌هیدمان داوه‌ و بۆ رێزگرتن له‌خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیده‌ به‌ڕێزانه‌ بڕیاماندا كه‌هیچ ئاهه‌نگ و كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ساز نه‌كرێ، دووه‌میان به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ئه‌مساڵ حكومه‌ت هیچ بوجه‌یه‌كی بۆ ئه‌ویاده‌ دابین نه‌كردوه‌ .

روونیشیكرده‌وه‌: له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌نته‌رو رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك چالاكیه‌كی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و خوازیارین كه‌له‌م یاده‌دا حكومه‌ت و په‌رله‌مان لای زیاتر له‌شاری رانیه‌ بكه‌نه‌وه‌و بتوانن خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بكه‌ن .


PUKmedia ئاری مسته‌فا- رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket