riklam

كۆبانێ.. یه‌په‌گه‌ ئازادكردنی 8 گوندی دیكه‌ی راگه‌یاند

کوردستان 04:41 PM - 2015-03-01
به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون

به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ كۆبانێ ژماره‌یه‌ك گوندیان ئازاد كردوه‌و به‌ده‌یان تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌.

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 1-3-2015، كه‌ كۆپه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ رایانگه‌یاندوه‌، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ هه‌ڵمه‌تێكدگا بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش توانیویانه‌ گونده‌كانی بوراز زجب فرج و خراب عه‌تو و نزیك روباریس فورات ئازادبكه‌ن و به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش بكوژن و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ چه‌كی ئه‌و تیرۆرستانه‌دا بگرن.

هه‌رله‌و به‌یانامه‌یه‌دا هاتووه‌، له‌ به‌ری باشوری كۆبانێ-ش شه‌ڕڤانانای یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش توانیویانه‌ گونده‌كانی حمداش و قاسمیه‌ و قولمغ و كری سورو ته‌ل عابر و قوسر ئازاد بكه‌ن.

هه‌رله‌به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ نێوان هه‌ردوو گوندی دار فلیت و قاشك 3 تیرۆرستی داعشیان كوژراون و له‌ گوندی عیدانیه‌ش 2 تیرۆرستی تر كوژراون .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket