riklam

شه‌نگال..پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا په‌لامارێكی داعش تێكده‌شكێنن

کوردستان 04:13 PM - 2015-03-01
زیانێكی زۆر به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌

زیانێكی زۆر به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌

دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1-3-2015  تیرۆرستانی داعش جارێكی تر  به‌هێزێكی زۆره‌وه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلایان له‌ ناو قه‌زای شه‌نگالداوه‌و دوای شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌، گورزێكی گورچكبڕ به‌ر تیرۆرستان كه‌وتووه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یه‌نراوه‌.

عه‌مید قادر خۆرانی فه‌رمانده‌ی  فه‌وجی 4 لیوای 8ی پیاده‌ هێزه‌كانی پیێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تیرۆرستانی داعش به‌تانك و چه‌كی قورسه‌وه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی  لیوای فه‌وجی 4ی لیوای 8و فه‌وجی 1ی لیوای 111 ی یپێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلایان له‌باكوری شه‌نگالداوه‌و دوای شه‌ڕێكی قورس و ده‌سته‌ویه‌خه‌ تێكشكێنراون و ژماره‌یه‌كی زۆر یان لێكوژراوو برینداربوون.

وتیشی: دواتر فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانێكی چڕی تیرۆرستانی داعشیان كردوه‌و به‌ته‌واوه‌تی كشاونه‌ته‌ دواوه‌.

رونیشكرده‌وه‌:تیرۆرستانی داعش ماوه‌یه‌كه‌ هێزێكی زۆریان هێناوه‌ته‌ قه‌زای شه‌نگال كۆكردوه‌ته‌وه‌، كه‌به‌هێزی تایبه‌تی سه‌ربازی داعش ناوده‌برێن و تانك و چه‌كی قورسیان هێناوه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا ئه‌مه‌ سێهه‌مینجاره‌ په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا ده‌ده‌ن و تێكده‌شكێنرێن.

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket