riklam

حكومەتی عیراق داهاتی نەوتی فرۆشراوی ئاشكراكرد

ئابوری 04:03 PM - 2015-03-01
لەكەركوكەوە رۆژانە 304 هەزار بەرمیل رەوانەی بەندەری جیهانی توركیا كراوە

لەكەركوكەوە رۆژانە 304 هەزار بەرمیل رەوانەی بەندەری جیهانی توركیا كراوە

وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی مانگی رابردووی راگەیاند كە 3 ملیارو 449 ملیۆن دۆلار بووەو لەكەركوكیشەوە رۆژانە 304 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا كە كۆپیەكی رەوانەی PUKmedia كراوە رێژەی هەناردەكردن و داهاتی نەوتی مانگی شوباتی رابردووی ئاشكراكردو رایگەیاند: بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، بڕی ئەو نەوتەی مانگی رابردوو هەناردەی دەرەوە كراوە 72 ملیۆن و 724 بەرمیل بووە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوت عیراق ئەوەشی رونكردوەتەوە: داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردوو كە 28 رۆژ بووە بە بەراورد بەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ كە 31 رۆژ بووەو بڕی سێ ملیارو 449 ملیۆن و 355 دۆلار بووەو نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی فرۆشراویش 47.431 دۆلار بووە.

جیهاد تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردوەتەوە كە مانگی شوباتی رابردوو بە بەراورد بەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ رێژەی هەناردەكردنی نەوت بەرزبوەتەوەو لەبەسرەوە رۆژانە بڕی دوو ملیۆن و 293 هەزار بەرمیل هەناردەی دەرەوە كراوەو لەكەركوكیشەوە رۆژانە 304 هەزار بەرمیل رەوانەی بەندەری جیهانی توركیا كراوەو كۆی گشتی نەوتی هەناردەكراویش رۆژانەش دوو ملیۆن و 597 بەرمیل بووە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket