riklam

باشوری كه‌ركوك.. ره‌وشی سه‌نگه‌ره‌كان ئارامه‌

کوردستان 03:53 PM - 2015-03-01
ره‌وشی سه‌نگه‌ره‌كان ئارامه‌

ره‌وشی سه‌نگه‌ره‌كان ئارامه‌

له‌ ئێستادا ره‌وشی سه‌نگه‌ره‌كانی باشوری كه‌ركوك ئارامه‌و هیچ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك نییه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وام به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له‌ باشوری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ 1-3-2015، به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا بارودۆخی سه‌نگه‌ره‌كان ئارامه‌و هیچ هێرش و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان هێزه‌كمانی پێشمه‌رگه‌و تیرۆرستانی داعشدا نییه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌و چاودێری مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش ده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ وره‌ به‌رزییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرین و ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌ر هێرش و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كن .

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket