riklam

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان

کوردستان 02:10 PM - 2015-03-01
"حكومه‌ت داوای پشتیوانی و پشتگیریان لێكرین "

"حكومه‌ت داوای پشتیوانی و پشتگیریان لێكرین "

ئه‌مڕۆ 1-3-2015 لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی سامانه‌سروستییه‌كان و سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت غازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ د. عزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت غازی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی سامانه‌سروشتییه‌كان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوه‌وه‌.

 وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه‌ كرا كه‌ رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌كوێ گه‌یشتووه‌، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كرا كه‌ حكومه‌تی به‌غدا پابه‌ند نیه‌ به‌رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداوه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكرا، له‌ئێستادا حكومه‌تی عیراق ئه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كات كه‌ ئێمه‌ چه‌نێك نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بكه‌ین، ئه‌وان ئه‌ونده‌ پاره‌مان بۆ ده‌نێرن و حكومه‌تی به‌غدا میزانییه‌و بودجه‌ی 2015 جێبه‌جێ ناكات.

 وتیشی: له‌كۆبونه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكرا، پێده‌چێت جارێكی دیكه‌ وه‌فدی حكومه‌تی هه‌ورێم بچێته‌وه‌ به‌غدا بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

د. عزت سابیر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:  له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت غاز  زانیاریان پێداین، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌ت خۆی نه‌وت هه‌نارده‌ بكات چه‌ند داهاتی ده‌بێت، یان له‌ئێستادا رۆژانه‌ پاره‌ی چه‌ند به‌رمیل نه‌وت ده‌دات به‌حكومه‌تی به‌غدا.

له‌كۆتاییدا وتی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا حكومه‌ت داوای پشتیوانی و پشتگیریان لێكرین و ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ردا داوامانكرد كه‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت شه‌فافانه‌ تربێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ماڵپه‌ڕی سامانه‌سروشتییه‌كان هه‌فتانه‌ كۆی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بخاته‌ڕوو.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket