riklam

قائیمقامی سلێمانی: چاودێری به‌نزینخانه‌كان ده‌كه‌ین

کوردستان 01:37 PM - 2015-03-01
"هیوادرام لیترێك به‌نزین ببێته‌وه‌ به‌ 500 دینار"

"هیوادرام لیترێك به‌نزین ببێته‌وه‌ به‌ 500 دینار"

قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر به‌نزینخایه‌ك كه‌ به‌نزین له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت بۆ یه‌ك لیتر به‌نزین بڕی 700 دینار زیاتر وه‌ربگرێت، به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌ ده‌ستخۆشییه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ 1-3-2015 نڕخی یه‌ك لیتر به‌نزینی حكومی له‌ 900 دیناره‌وه‌ كرا به‌ 700، لیژنه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كانی سلێمانی سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و به‌نزینخانانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌نزین له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی نڕخی یه‌ك لیتر به‌نزین به‌700 دینار.

 وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ چاودێری نڕخی به‌نزین ده‌كه‌ین لیژنه‌كانمان به‌دواداچوون بۆ كوالێتی به‌نزینش ده‌كه‌ن و رێگه‌ ناده‌ین كه‌ كوالێتی به‌نزین له‌و رێژه‌یه‌ كه‌متربێت كه‌ دانراوه‌.

قائیمقامی سلێمانی له‌كۆتاییدا وتی:  هیوادارم كاتێك ئه‌م كێشه‌ داراییانه‌ به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی به‌رده‌دات حكومه‌ت بتوانێت نڕخی یه‌ك لیتر بكاته‌وه‌ به‌ 500 دینار، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هه‌موو لایه‌كمان بتوانین خزمه‌تی زیاتر به‌هاووڵاتیانی خۆشه‌وستی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket