riklam

سزادانی دوو كه‌س راده‌گه‌یه‌نرێت

کوردستان 12:37 PM - 2015-03-01
مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه‌

مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیدا كه‌ ئه‌مڕۆ 1-3-2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، سزادانی دوو كه‌سیان ئاشكرا كردووه‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌.

ده‌قه‌كه‌ی:
له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌ مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردن و رێگرتن له‌ هێنان و بازرگانیكردن به‌ هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌ بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (14)ی مخدرات، دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه‌ له‌ رۆژی (24/2/2015 ) سزادران به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
1- تاوانبار (و.ع.ا) پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (2) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
2- تاوانبار (ح.ح.ح) پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ و نیو، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.

PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket