riklam

به‌لجیكا ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كات

جیهان 11:57 AM - 2015-03-01
 بۆ راهێنانی هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش

بۆ راهێنانی هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاتی به‌لجیكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی 20 راوێژكاری سه‌ربازی بۆ عیراق ده‌رده‌بڕێت بۆ راهێنانی هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش.

ستیڤن ڤاندیبووت وه‌زیری به‌رگری به‌لجیكا له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌لجیكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ناردنی 20 راوێژكاری سه‌ربازی و 15 سه‌رباز بۆ پاسه‌وانیكردنیان و ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ خاكی عیراق ده‌مێننه‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگری به‌لجیكا رونیشكروه‌ته‌وه‌: بڕی تێچووی ئه‌و  تیمه‌ سه‌ربازیه‌ی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لجیكا له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یاندا له‌خاكی عیراق یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار یۆریه‌.

وابڕیاره‌ ئه‌و تیمه‌ سه‌ربازیه‌ی وڵاتی به‌لجیكا له‌گه‌ڵ راوێژكارو  راهێنه‌ره‌ سه‌ربازیه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی نه‌رویج و هۆڵه‌ندا مه‌شق به‌هێزه‌كانی سوپای عیراق بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وڵاتی به‌لجیكا شه‌ش فڕۆكه‌ی F16 ی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستكردون و له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش به‌شدارن له‌ بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش.


PUKmedia وه‌رگێڕان/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket