riklam

له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا بڕوانامه‌ی ساخته‌ هه‌یه‌

عیراق 11:37 AM - 2015-03-01
ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی فلته‌رو كه‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌ته‌كان له‌كاتی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران

ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی فلته‌رو كه‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌ته‌كان له‌كاتی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران

ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عیراق، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی فلته‌ر بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانگه‌كان و په‌رته‌وازه‌یی زانكۆ و كۆلێژو په‌یمانگان، به‌ده‌ست بڕوانامه‌ی ساخته‌وه‌ ده‌ناڵێنن و ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی عیراق به‌سه‌دان بڕوانامه‌ی ساخته‌ی ئاشكراكردووه‌.


دكتۆر فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌مێكه‌ عیراق گیرۆده‌ی ئه‌و گرفته‌ گه‌وره‌یه‌ بووه‌، كه‌ خۆیان له‌هه‌زاران بڕوانامه‌ی ساخته‌ ده‌ده‌ن له‌ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی عیراقدا دامه‌زراون و بوون به‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌.


وتیشی: ته‌واوی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی عیراق دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانیاندا بڕوانامه‌ی ساخته‌ هه‌یه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌ ئاشكراكراون و ره‌وانه‌ی دادگاكان كراون.


رونیشكرده‌وه‌: هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌ی بڕوانامه‌ی ساخته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی فلته‌رو كه‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌ته‌كان له‌كاتی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یران و ئاڵۆزی و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو و ئێستادا به‌سه‌ر عیراق هاتوون و هۆكار گه‌لێكن بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و دیاریده‌یه‌.


PUKmedia   سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket