riklam

داعش 100 پارچه‌ شوێنه‌واری دێرین به‌قاچاخ ده‌فرۆشێت

جیهان 11:25 AM - 2015-03-01
وێنه‌ی ئه‌رشیف

وێنه‌ی ئه‌رشیف

گروپی تیرۆرستی داعش، 100 پارچه‌ شوێنه‌واری دێرین كه‌ مێژووه‌كه‌یان بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌رێگه‌ی قاچاخچیه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا كردووه‌و به‌سه‌دان هه‌زار دۆلار ده‌یانفرۆشێت.


له‌وباریه‌وه‌ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: پسپۆرانی تایبه‌ت به‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانی هونه‌ری و مێژووی ئاشكرایانكردوه‌ كه‌ گروپی تیرۆرستی داعش، نزیكه‌ی 100 پارچه‌ شوێنه‌واری دێرینی له‌وڵاتی سوریاوه‌ له‌رێگه‌ی قاچاخچیه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌ریتانیا كردوه‌و فرۆشتونی.


رۆژنامه‌كه‌ رونیشكردوه‌ته‌وه‌: داعش له‌عیراق و سوریا ژماره‌یه‌كی زۆری له‌ شوێنه‌واری دێرین و به‌ڵگه‌ مێژوویه‌كان، له‌ رێگه‌ی قاچاخچیه‌كانه‌وه‌ له‌وڵاتی به‌ریتانیاو چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌وروپادا هه‌ڕاجكردوه‌و فرۆشتونی.


له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی ئاشكرایكردوه‌: ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ئاسه‌وارانه‌ قاچاخچیه‌كان له‌ شاری له‌نده‌ن فرۆشتویانه‌و پێكهاتوون له‌سكه‌ی ئاڵتون كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می بیزانس و هه‌روه‌ها پارچه‌ گۆزه‌و شوشه‌ی كۆن كه‌ نرخه‌كه‌یان زیاتر له‌ سه‌دان هه‌زار دۆلاره‌.


به‌پێی وته‌ی پسپۆڕانی  روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانی هونه‌ری و شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان گروپی تیرۆرستی داعش ئه‌و پارچه‌ ئاسه‌واره‌ دێرینانه‌ی له‌رێگه‌ی قاچاخچیه‌كانی توركیاو لوبنانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی وڵاتانی تر كردووه‌.


PUKmedia   وه‌رگێڕان / ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket