riklam

مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی به‌غدا دوای 12 ساڵ ده‌كرێته‌وه‌

عیراق 10:33 AM - 2015-03-01
تائێستا نزیكه‌ی 15 هه‌زار پارچه‌ له‌شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی عیراق له‌مۆزه‌خانه‌ی به‌غدا دزراوه‌

تائێستا نزیكه‌ی 15 هه‌زار پارچه‌ له‌شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی عیراق له‌مۆزه‌خانه‌ی به‌غدا دزراوه‌

به‌ ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی عیراقی، رۆژی 28 -2-2015 مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عیراق له‌ به‌غدا پاش تێپه‌ڕبوونی 12 ساڵ كرایه‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌كاتی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه‌ رایگه‌یاند: تیرۆرسته‌ دڕنده‌كانی داعش ده‌یانه‌وێت مێژوو و شارستانییه‌تی عیراق بسڕنه‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق سزای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ به‌نیازی وه‌ها كرده‌وه‌یه‌كن.

ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی له‌كاتێكدا دێت، كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی موسڵ و شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یان تێكشاند.

قه‌یس حسێن ره‌شید یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌شتیاری عیراق به‌ ئاژانسی فه‌ره‌نسا-ی راگه‌یاندووه‌: هه‌نگاوه‌ دڕندانه‌كه‌ی داعش له‌ تێكشكاندنی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی موسڵ وایكرد كه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عیراق له‌ به‌غدا.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار، به‌هۆی ئه‌و نائارامییه‌ی پاش رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام باڵی به‌سه‌ر عیراقدا كێشاوه‌، تائێستا نزیكه‌ی 15 هه‌زار پارچه‌ له‌ شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی عیراق له‌ مۆزه‌خانه‌ی به‌غدا دزراوه‌، كه‌ تائێستا یه‌ك له‌سه‌ر سێی پارچه‌ دزراوه‌كان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ مۆزه‌خانه‌كه‌.

PUKmedia وه‌رگێڕانی/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ئاژانسیBBC

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket