riklam

داعش چوار كه‌س گوللـه‌باران ده‌كات

عیراق 10:10 AM - 2015-03-01
به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ حكومه‌تی عیراق

به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ حكومه‌تی عیراق

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 1-3-2015، تیرۆرستانی داعش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چوار كه‌س به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ له‌ سێداره‌ ده‌ده‌ن.


كرده‌وه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌ هه‌موو رێساو یاسایه‌ك لایانداوه‌و به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون به‌ڵكو ئه‌و كرده‌وه‌ قێزه‌ونانه‌ به‌ گرته‌ی ڤیدیۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بترسێنن و له‌وناچه‌نه‌ی تێیدان به‌ته‌واوی خۆیان باڵا ده‌ست بكه‌ن، ئه‌مڕۆ گروپی تیرۆرستی داعش چوار پیاوی، گوللـه‌باران كردووه‌.


تیرۆرستانی داعش بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و چوار پیاوه‌ سیخوڕیان بۆ حكومه‌تی عیراق كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ وێنه‌كاندا ئه‌و چوار پیاوه‌ جلوبه‌رگی ره‌نگی پرته‌قاڵیان له‌به‌ردایه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌ گوللـه‌باران ده‌كرێن.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ تیرۆرستانی داعش پێده‌چێت له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌و كاره‌یه‌ان ئه‌نجامدابێت.


PUKmedia  وه‌رگێڕان / هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket