riklam

سنوری عیراق - سعودیه‌.. داعش تێكده‌شكێنرێت

عیراق 09:37 AM - 2015-03-01
ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ تیرۆرستانی داعش په‌لاماری ناوچه‌ سنورییه‌كانی نێوان عیراق و سعودیه‌ ده‌ده‌ن

ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ تیرۆرستانی داعش په‌لاماری ناوچه‌ سنورییه‌كانی نێوان عیراق و سعودیه‌ ده‌ده‌ن

تیرۆرستانی داعش جارێكی تر په‌لاماری خاڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی سنوری نێوان عیراق و سعودیه‌ ده‌دات و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌ تێكده‌شكێنرێن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سعد معن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاندووه‌: تیرۆرستانی داعش بۆ جاری دووه‌م په‌لاماری خاڵه‌ سنورییه‌كانی عیراق و سعودیه‌یان داوه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌وه‌ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و تێكشكێنراون.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌په‌لاماره‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی نجنه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار بووه‌و ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش به‌دیل گیراون.

جێی باسه‌، ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ تیرۆرستانی داعش په‌لاماری ناوچه‌ سنورییه‌كانی نێوان عیراق و سعودیه‌ ده‌ده‌ن و پێشتر په‌لاماری ناوچه‌ی سنوری عه‌رعه‌ریان دابوو كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری سعودیه‌وه‌ وه‌ڵامدرابوونه‌وه‌و تێكشكێنرابوون.

PUKmedia   تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket