riklam

سیسی رای خۆی له‌باره‌ی ئیخوانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات

جیهان 09:30 AM - 2015-03-01
"گه‌لی میسر له‌ ئیخوانه‌كان تورِه‌ن"

"گه‌لی میسر له‌ ئیخوانه‌كان تورِه‌ن"

سه‌رۆكی میسر رایگه‌یاند كه‌ چاره‌نووسی رێكخراوی ئیخوان موسلیمن له‌ ده‌ستی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌یدایه‌و هه‌ر برِیارێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بده‌ن ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێی ده‌كات.


عه‌بدول فه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن ئاشكرایكردووه‌: گه‌رِانه‌وه‌ی ئیخوان بۆ ناو گۆرِه‌پانی سیاسی میسر ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئیراده‌و رای گشتی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌م، ئه‌گه‌ر میسرییه‌كان رِازی بن ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێی ده‌كات.


سه‌رۆكی میسر راشیگه‌یاند: گه‌لی میسر له‌ ئیخوانه‌كان تورِه‌ن.


جێی باسه‌ ئه‌م لێدوانه‌ی سیسی له‌كاتێكدا دێت كه‌ دادگای میسر سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر محه‌مه‌د به‌دیع سه‌رۆكی ئیخوان و جێگره‌كه‌ی و 12 ئه‌ندامی دیكه‌ی ئیخوان ده‌سه‌پێنێت و سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ چوار ئه‌ندامی تری ئیخوان موسلمین ده‌ركردووه‌.


PUKmedia   وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket