riklam

سوپای كۆریا ده‌خرێته‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌‌

جیهان 09:15 AM - 2015-03-01
سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ داوایكردوه‌ سوپا خۆی بۆ شه‌ڕ دژی ئه‌مریكا ئاماده‌بكات

سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ داوایكردوه‌ سوپا خۆی بۆ شه‌ڕ دژی ئه‌مریكا ئاماده‌بكات

به‌هۆی ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی كۆریای باشورو ئه‌مریكا رابه‌ری كۆریای باكور داوای له‌ هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی كردوه‌ خۆی بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاماده‌بكات.

ئاژانسه‌ جیهانیه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌ كه‌ كیم جۆنگ ئۆن رابه‌ری كۆریای باكور فه‌رمانیكردوه‌ كه‌ هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ رووی ئایدۆلۆژیاو سه‌ربازی و چه‌ك و جبه‌خانه‌و ده‌روونیه‌وه‌ ئاماده‌بن بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.

رابه‌ری كۆریا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌: ده‌بێت سه‌ربازانی كۆریای باكور به‌قورسی مه‌شق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وپه‌ڕی ئاماده‌ باشیه‌وه‌ بتوانن سوپای ئه‌مریكا تێكبشكێنن و ئاڵای ئه‌و وڵاته‌ پارچه‌ پارچه‌ بكه‌ن.

ئه‌و فه‌رمانه‌ی كیم جۆنگ ئۆن ده‌رئه‌نجامی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ سه‌ربازیه‌ی نێوان ئه‌مریكاو كۆریای باشور دێت كه‌ وابڕیاره‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازیه‌كان له‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ جارێكی تر ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ كه‌تیایدا چه‌ندین چه‌ك و داهێنانی سه‌ربازی نوێ به‌كارده‌هێنرێت.

PUKmedia وه‌رگێڕان/ ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket