riklam

سیسی: كه‌وتنی میسر كه‌وتنی ناوچه‌كه‌یه‌

جیهان 09:13 AM - 2015-03-01
عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر

عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر

سه‌رۆكی میسر داوا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ده‌كات ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی میسر وه‌رنه‌دات.

عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر رایگه‌یاندووه‌: ئارامی و سه‌قامگیربوونی بارودۆخی كه‌نداو ئارامی و سه‌قامگیری میسره‌، كه‌وتنی میسریش كه‌وتنی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه‌، ئه‌گه‌ر میسر بكه‌وێت ناوچه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ئاسایش و ئارامی  كه‌نداو لای ئێمه‌ هێڵی سووره‌.

سه‌رۆكی میسر سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ قه‌یرانی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ببێت، پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه‌ نه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ربازی.

سیسی هۆشداریشی داوه‌ته‌ ئه‌نكه‌ره‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی میسر وه‌رنه‌دات و هه‌رجۆره‌ ناوبژیوانێكی له‌ نێوان میسرو توركیا ره‌تكرده‌وه‌.

سه‌رۆك كۆماری میسر جه‌ختی له‌سه‌ر پێكهێنانی سوپایه‌كی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی كردووه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌داو رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دروستبوونی سوپایه‌كی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی پێویسته‌و ئێمه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌مان كردووه‌.

PUKmedia  وه‌رگێڕانی/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket