riklam

عه‌بادی: هێرشه‌كه‌ی داعش بۆسه‌ر ئاسه‌واره‌كان به‌بێ سزا تێناپه‌ڕێت

عیراق 11:14 PM - 2015-02-27
"ده‌بێت سزای ئه‌و تاوانانه‌یان وه‌ربگرن"

"ده‌بێت سزای ئه‌و تاوانانه‌یان وه‌ربگرن"

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئیدانه‌ی ئه‌و كردوه‌ قێزه‌ونانه‌ی داعش ده‌كات، كه‌كردوویانه‌ته‌ سه‌ر ئاسه‌واره‌كانی شاری موسڵ، ده‌شڵێت داعش سزای ئه‌و كرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27-2-2015 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: تێكدان و شكاندنی ئاسه‌واره‌كانی موسڵ دووره‌ له‌ هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌و تیرۆرستان به‌و كرده‌وه‌یان دژایه‌تی بیركردنه‌وه‌ی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها دژایه‌تی گه‌لی عیراق.

 وتیشی:  له‌ئێستادا به‌شێكی زۆر له‌ده‌وڵه‌تانی جیهان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق له‌هه‌ماهه‌نگیدان بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی داعش و تیرۆرستان ده‌بێت سزای ئه‌و تاوانانه‌یان وه‌ربگرن كه‌ له‌عیراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

PUKmedia سۆمه‌ریه‌ نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket