riklam

شه‌ڕڤانان دوو سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی داعش ده‌كوژن

کوردستان 07:52 PM - 2015-02-27
سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی دیاری داعشن

سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی دیاری داعشن

هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ ماوه‌ی شه‌ش رۆژه‌ ئۆپراسیۆنێكیان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌ی ته‌لحه‌میس له‌سنوری كانتۆنی جه‌زیره‌ ده‌ستپێكردوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست كوژراون  كه‌ دوو سه‌ركرده‌ی دیاری  داعشیان تێدایه‌. 

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 27-2-2015 ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ بۆ سه‌ر ناوه‌ندی ناحیه‌ی ته‌لحه‌میس زیاتر له‌ 50 تیرۆرست كوژراون و لاشه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌جێماون.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ رونیشكرده‌وه‌: هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌بو هاجر ئه‌لئه‌نساری و ئه‌بی حه‌مزه‌ ئه‌لترابلسی كه‌ سه‌ركرده‌ی دیاری سه‌ربازی داعشن له‌ ناوه‌ندی ناحیه‌ی ته‌رابلوس كوژراون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا له‌ته‌واوی میحوه‌ره‌كانی كۆبانێ و ته‌ل ته‌مر و ته‌لحه‌میس له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له‌ پێنج سه‌ركرده‌ی تری داعش كوژراون.

تیرۆرستانی داعش له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كوژرانی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌ییه‌یان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌. 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket