riklam

رووداوی هاتوچۆ.. پێنج هاووڵاتی بریندارده‌بن

کوردستان 06:08 PM - 2015-02-27
سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كان دانیشتووی شاری هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه‌ن

سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كان دانیشتووی شاری هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه‌ن

به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێله‌وه‌ له‌سه‌ر رێگای دوكان - كۆیه‌ پێنج هاووڵاتی برینداربوون.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاسۆ ره‌سوڵ، ئه‌فسه‌ری ئێشكگر له‌به‌شی پۆلیسی دوكان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27-2-2015 له‌سه‌ر رێگای دوكان- كۆیه‌ له‌سه‌ر چیای كلكه‌سماق دوو ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیاندا داو به‌و هۆیه‌وه‌ پێنج هاووڵاتی برینداربوون.

 وتیشی: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان ده‌سبه‌جێ گه‌یشتینه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ رووداوه‌كه‌ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی یه‌كێك له‌شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌ بووه‌.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دوای ئه‌وه‌ی برینداره‌كان چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی دوكان بۆ كرا، پاشان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كران بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری زیاتر.

جێگای ئاماژه‌یه‌، سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كان دانیشتووی شاری هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه‌ن.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د/ دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket