riklam

گوێر.. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان چه‌ندین تیرۆرست ده‌كوژن

کوردستان 02:44 PM - 2015-02-27
"داعش به‌شێك له‌هێزه‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌ كشاندوه‌ته‌وه‌"

"داعش به‌شێك له‌هێزه‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌ كشاندوه‌ته‌وه‌"

له‌سنوری گونده‌كانی باشوری محیوه‌ری مه‌خمور – گوێر فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌بۆردومانه‌كانیاندا چه‌ندین سه‌ربازگه‌ی تیرۆرستان خاپوور ده‌كه‌ن.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ به ‌PUKmedia  ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24  سه‌عاتی رابردوودا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌باشوری میحوه‌ری مه‌خمور – گوێر كه‌سه‌ر به‌ناحیه‌ی گیاره‌ن بۆردومانكردوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستیان كوژراون.

وتیشی: هه‌ریه‌ك له‌گونده‌كانی كه‌نهه‌ش، حه‌سودیه‌، زاویه‌، ئه‌لحوت و ناوه‌ندی ناحیه‌ی گیاره‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كی گرنگی تیرۆرستان كراونه‌ته‌ ئامانج و كوژراو برینداری زۆریان هه‌یه‌، جگه‌ له‌سوتاندنی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگییه‌كانیان..

رونیشكرده‌وه‌ : تیرۆرستانی داعش له‌سنوری میحوه‌ری مه‌خمور – گوێر به‌تایبه‌ت له‌دوای شه‌ڕه‌كه‌ی ته‌لڕیم به‌ته‌واوی وره‌یان روخاوه‌، چونكه‌ زیاتر له‌ 40 بۆ 50 لاشه‌یان لێبه‌جێماون ، جگه‌ له‌برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆریان.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: داعش به‌شێك له‌هێزه‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌دا كشاندوه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و شاری موسڵ، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا ته‌نها به‌رگری ده‌كه‌ن و خۆیان له‌بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ده‌شارنه‌وه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket