riklam

زانكۆ ئه‌هلیه‌كان رێكده‌خرێنه‌وه‌

عیراق 01:44 PM - 2015-02-27
بڕیاره‌ له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا پڕۆژه‌ یاساكه‌ هه‌مواربكرێته‌وه‌

بڕیاره‌ له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا پڕۆژه‌ یاساكه‌ هه‌مواربكرێته‌وه‌

لیژنه‌ی خوێندنی باڵای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسایی زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عیراق ده‌ستپێكردوه‌و وابڕیاره‌ له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌مواربكرێته‌وه‌.

دكتۆر فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌ستی به‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆڕو شاره‌زایانی بواری خوێندنی باڵاكردوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ پڕۆژه‌یان له‌و بواره‌ پێیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ رێكبخرێته‌وه‌و سودی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت.

وتیشی : وابڕیاره‌ له‌به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو مامۆستایانی زانكۆ كۆببینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌ بۆچوون و تێبینیه‌كانی ئه‌وانیش وه‌ربگیرێت.

رونیشكرده‌وه‌: ئامانجی سه‌ره‌كی له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و زانكۆیانه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌رووی زانستیشه‌وه‌، هه‌روه‌ها داخستنی ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی دامه‌زراون و ته‌نها كاریان بڕوانامه‌ به‌خشینه‌.

دكتۆر فه‌رهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: دیاره‌ به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزی و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا و له‌ئێستاشدا رووی له‌ عیراق كردوه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان له‌خوێندن دابڕاون یان به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنی زانكۆ، بۆیه‌ هه‌وڵده‌درێت به‌ پێی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له‌ بره‌خسێنرێت.

PUKmedia  سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket