riklam

سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌ كوردستانیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

عیراق 12:14 PM - 2015-02-27
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی كوتله‌ كوردستانیه‌كان

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی كوتله‌ كوردستانیه‌كان

پێنج شه‌ممه‌  26-2-2015 سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی كوتله‌ كوردستانیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

له‌و دیداره‌دا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئیتحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ وه‌لانانی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌ی ئیمزاكراوی نه‌وت له‌نێوان هه‌ردوو لادا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

سه‌رۆك كۆمار گرنگی پابه‌ندبونی هه‌ردوولا به‌ گفتوگۆی برایانه‌ دوپاتكرده‌وه‌ له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری گونجاو، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ له‌ سه‌ر پێویستی هه‌ردوولا بۆ یه‌كتر، به‌تایبه‌ت كه‌ ئاسته‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هه‌یه‌و پێویستی به‌ هاریكاری هاوبه‌شی هه‌ردوولاش هه‌یه‌.

سه‌رۆكی كوتله‌كان ته‌ئكیدیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی سه‌رۆك كۆمار له‌ كاراكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و لێك نزیكردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان له‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێر كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌موو گه‌لی عیراق بكات به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌.

له‌ كۆتای ئه‌و دیداره‌شدا بڕیاردرا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئه‌و جۆره‌ دیدارانه‌ له‌ نێوان سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی كوتله‌ كوردستانیه‌كان و وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌ به‌غدا له‌پێناو په‌ره‌پێدانی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كان له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ بۆ كێشه‌كان.

PUKmedia



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket