riklam

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌توركیا گه‌مارۆ دراوه‌

جیهان 12:09 PM - 2015-02-27
مه‌ترسی هه‌بوونی خۆكوژێك ده‌كرێت له‌نزیك بینای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا

مه‌ترسی هه‌بوونی خۆكوژێك ده‌كرێت له‌نزیك بینای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا

له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری ئیسته‌مبولی توركیا به‌هۆی مه‌ترسی هه‌بوونی خۆكوژێك له‌نزیك بینای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا  گه‌مارۆی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌درێت. 

كه‌ناڵی ره‌سمی توركیا له‌ هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا رایگه‌یاندوه‌: هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا كه‌ هێزی تایبه‌تی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبیانیش له‌گه‌ڵدایه‌ گه‌مارۆی  ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له‌ ئیسته‌مبوڵداوه‌ كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای تێدایه‌ ، ئه‌مه‌ش دوای مه‌ترسی له‌هه‌بوونی خۆكوژێك له‌ناوچه‌كه‌.

 

كه‌ناڵه‌كه‌ رونیشكردوه‌ته‌وه‌ :  هاتوچۆ له‌وناوچه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌فراوانی دوو كیلۆمه‌تر له‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێكراوه‌و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی ناوه‌ندی شاری ئیسته‌مبولش له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كات. 

 

هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كانی كه‌ناڵی ره‌سمی توركیا زیاتر له‌ 60 هۆتیل و میوانخانه‌ و نوسینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری و بازرگانی له‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای تێدایه‌ له‌شاری ئیسته‌مبول هه‌ن.

 

PUKmediaوه‌رگێڕان/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket