riklam

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین گیانله‌ده‌ستده‌دات

کوردستان 11:50 AM - 2015-02-27
ماوه‌ی 6 مانگه‌ له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌ دژی داعش

ماوه‌ی 6 مانگه‌ له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌ دژی داعش

دوێنێ 26-2-2015 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ گه‌رِه‌كی تیله‌كۆییه‌كانی  ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین گیانله‌ده‌ستدا كه‌ زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدایه‌ دژ به‌ داعش.

مقه‌ده‌م حه‌سه‌ن محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ به‌هۆی له‌حیمكردنی تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیه‌وه‌ بووه‌، ئۆتۆمبێلی حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌زیز كه‌ ناسراوه‌ به‌ حه‌سه‌نه‌ ره‌ش له‌ پشته‌وه‌ی تانكه‌ره‌كه‌بووه‌و له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌یدا پارچه‌ی به‌ركه‌وتووه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی: حه‌سه‌ن محمه‌د  عه‌زیز پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌ و برای ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌سنوری گه‌رمیان.

كه‌سێكی نزیك له‌ رووداوه‌كه‌ هاوكات كه‌سی نزیكی حه‌سه‌ن محه‌مه‌ده‌ رایگه‌یاند:  حه‌سه‌ن محه‌مه‌د  پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌ و كادیری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ و ماوه‌ی زیاتر له‌ شه‌ش مانگ له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ بووه‌ له‌ سنوری قه‌ره‌ته‌په‌ و ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له‌به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش و ته‌مه‌نی له‌سه‌روی 50 ساڵانه‌وه‌یه‌ .

 

PUKmedia   تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket