riklam

نیوه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌ عیراق كوژراون

جیهان 11:49 AM - 2015-02-27
"داعش توانای نه‌ماوه‌ ده‌ستبكات به‌ كۆمه‌ڵكوژی"

"داعش توانای نه‌ماوه‌ ده‌ستبكات به‌ كۆمه‌ڵكوژی"

نوێنه‌ری تایبه‌تی كۆشكی سپی له‌ناو هاوپه‌یمانی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش رایگه‌یاند: زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق كوژراون.

ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئالین نوێنه‌ری تایبه‌تی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌ كومێته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكای رایگه‌یاند: به‌ پێی زانیارییه‌كانی خۆیان زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق كوژراون و شه‌ڕی دژبه‌ داعش ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت.

جۆن راشیگه‌یاند: زانیاریی وردیان له‌باره‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌به‌رده‌ستدایه‌و ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ ئیتر توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه‌ ده‌ستبكات به‌ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی.

PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket