داعش له‌سێ لاوه گه‌مارۆ دراوه
کوردستان 10:43 AM - 2015-02-27سه‌دان گوندی ته‌لحه‌میس كۆنتڕۆڵكراون
له ناوچه‌ی ته‌لحه‌میسی رۆژئاوای كوردستان هێزه‌كانی یه‌په‌گه له‌سێ لاوه گه‌مارۆی تیرۆرستانی داعشیان داوه‌و سه‌دان گوندی ناوچه‌كه‌ش كۆنتڕۆڵكراون.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رێدور خه‌لیل وته‌بێژی ره‌سمی هێزه‌كانی یه‌په‌گه رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژی رابردوودا ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌مان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و گوندانه‌ی ناوچه‌ی ته‌لحه‌میس ده‌ستپێكردووه كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراون.
وتیشی: له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له لای باشور، باكورو رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی تل حه‌میس به‌ته‌واوی كه‌وتۆته ژێرده‌ستی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و ته‌نها له لای رۆژئاواوه كه‌ده‌كه‌وێته لای شارۆچكه‌ی تل براك نه‌گیراوه.
رونیشكرده‌وه : ده‌توانین بڵێین تل حه‌میس له سێ لاوه له گه‌مارۆی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌دایه، تل حه‌میس له كانتۆنی جزیره ناوه‌ندی هه‌ره گه‌وره‌ی داعش بوو، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی تیرۆرستان له‌م سنوره مه‌ترسیه‌ك بوو له سه‌ر كانتۆنی جزیره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تل حه‌میس ده‌كه‌وێته لای چیای شه‌نگاله‌وه، بۆیه بۆ شه‌نگالیش مه‌ترسی بوو، دیسان تیرۆرستانی داعش تل حه‌میسیان بۆ موسڵ وه‌ك به‌ره‌یه‌ك یان ناوه‌ندێك به‌كار ده‌هێنا.
له‌به‌شێكی تری كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا كه‌له‌دوری 150 كیلۆمه‌تر له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌نجامدرابوو نه‌سرین عه‌بدوڵا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌ژه له‌باره‌ی دوا گۆڕانكاریه‌كانه‌وه وتی: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌لایه‌ن یه‌په‌ژه‌و یه‌په‌گه ده‌ستی پێكراوه، هه‌ڵمه‌تێكی مێژووییه بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه، ته‌ماشاكردنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ته‌نها له‌لایه‌نی سه‌ربازیه‌وه نیه، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا پارێزگاری له نرخی هه‌ره مه‌زنی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا : شتێكی تری سه‌رنج راكێش له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا كه جێگه‌ی دڵخۆشی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی، سیاسی، ئه‌خلاقیه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، هێرشی تیرۆرستان له‌هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه شكێندراوه، مرۆڤ ده‌توانێ بڵێت شتێك كه‌له‌دژی ئه‌خلاق و نرخی مرۆڤایه‌تی بوو له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا شكێندراوه، هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه رۆحی نه‌ته‌وه‌یی، برایه‌تی و به‌رخۆدانی پێشخست.
نه‌سرین عه‌بدوڵا له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد: ئه‌ندامی یه‌په‌گه كه ناوی (جۆنسۆن) بوو خه‌ڵكی ئوسترالیا بوو له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی تل حه‌میس ژیانی به‌خشی، ئێمه وه‌كو شه‌هیدی گه‌لی كورد‌و مرۆڤایه‌تی ده‌یبینین و رایده‌گه‌یه‌نین، ئێمه وه‌كو یه‌په‌گه سه‌رخۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری جۆنسۆن و گه‌لی ئوسترالیا ده‌كه‌ین، شه‌هیدبوونی جۆنسۆن بۆ ئێمه به‌نرخه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئوسترالیا به‌سه‌دان كیلۆمه‌تر له خاكی رۆژئاوا دووره، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دژی تیرۆریسته‌كان شه‌ڕ بكات به‌شداری شه‌ڕه‌كانی یه‌په‌گه بوو. به‌شێوه‌یه‌كی چالاك جۆنسۆن له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا جێی خۆی گرت و تا دوایین سات به‌رخۆدانی كردوو شه‌هید بوو.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19