riklam

سونه‌كان له‌حكومه‌ت ده‌كشێنه‌وه‌

عیراق 09:42 AM - 2015-02-27
به‌بیانووی په‌راوێزخستنیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیه‌وه‌

به‌بیانووی په‌راوێزخستنیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیه‌وه‌

ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌ لایه‌نه‌ سونه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیان كردوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ش له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌بیانووی په‌راوێزخستنیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیه‌وه‌.

دكتۆر فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌و باره‌یه‌وه‌ به ‌PUKmedia ی راگه‌یاند: چه‌ند هۆكارێك هه‌یه‌ له‌ پشت ئه‌وه‌ی كه‌ سونه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ش له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن، دیاره‌ رووداوه‌كه‌ی برینداركردنی زه‌ید جه‌نابی و كوشتنی مامی و كوڕه‌كه‌ی و چه‌ند كه‌سێكی تر له‌خزم و كه‌سوكاره‌كه‌یه‌تی له‌به‌غدا.

وتیشی: سونه‌كان ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌شیان له‌ئه‌دای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك له‌وانه‌ پڕۆژه‌ یاسایی پاسه‌وانی نیشتمانی و لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری و  یاسایی قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عس، چونكه‌ پێیانوایه‌ كه‌ تێبینیه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌وه‌ پشتگوێخراون.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رونیشكرده‌وه‌: دۆخه‌كه‌ زۆر ئاڵۆزبووه‌ هه‌رچه‌ند گفتوگۆكان به‌رده‌وامن، به‌ڵام لایه‌نی سونه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی له‌ حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانداوه‌، به‌ڕاشكاوی ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی به‌ته‌واوی سونه‌ی پشتگوێخستووه‌و هیچ گرنگیه‌ك به‌خواست و جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ نادات كه‌له‌ میانه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق پێیانداون.


PUKmedia كاردۆ گه‌رمیانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket