riklam

ته‌للوه‌رد..هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ په‌لامارێكی داعش تێكده‌شكێنن

کوردستان 11:36 PM - 2015-02-26
زیانی زۆر به‌رتیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌

زیانی زۆر به‌رتیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌

سه‌عات 08:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌وی 26/27-2-2015 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ په‌لامارێكی داعش له‌ گوندی ته‌للوه‌ردی باشوری شاری كه‌ركوك تێكده‌شكێنن و زیانێكی زۆریان پێده‌گه‌یه‌نن.

ته‌ها تیماری فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 5ی به‌رگری فریاكه‌وتنی گه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش به‌هێزێكی زۆره‌وه‌ ویستویانه‌ له‌ گوندی ته‌للوه‌ردی باشوری كه‌ركوك پێشڕه‌ویبكه‌ن و په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یانداوه‌.

 

وتیشی: به‌ڵام به‌توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداریان هه‌یه‌ و   تێكشكێندراون و كشاونه‌ته‌ دواوه‌ بۆ مۆڵگه‌كانی خۆیان.

رونیشكرده‌وه‌ :جگه‌ له‌برینداربوونی شه‌ش پێشمه‌رگه‌ هیچ شه‌هیدێكمان نه‌بووه‌و به‌وپه‌ڕی وره‌ به‌رزیه‌وه‌ ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارێكی تیرۆرستانی داعشین .

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket